پێناسە
پێدانی ڤاکسین به‌ گەوران لە پێناو پاراستنیان لە نەخۆشییە گوازراوەکان وەک (ئەنفلەونزا، نەخۆشی هەورکردنی جۆری B، تایفۆد و گرانتا، هەوکردنی پەردەی دەماغ، سورێژە، ڤاکسینی هاری سەگ-ڤاکسینی نیمۆ کۆکەڵ و ڤاکسینی زەرەتا).
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی تەندروستی / بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
هاوەڵی کەسانى تووش بوو، دوای پشکنین ئەم ڤاکسینەیان پێ دەدەن.
گروپى تەندروستی (پزیشکان و کارمەندان).
خاوه‌ن مۆڵه‌تى چێشتخانه‌ و ئه‌وانه‌ى له‌ چێشتخانه‌ کار ده‌که‌ن.
خاوه‌نى مۆڵه‌تى نانه‌واخانه‌ و ئه‌وانه‌ى له‌ نانه‌واخانه‌ کار ده‌که‌ن.
ئەو کەسانەى لە خاڵی پشکنین کاردەکەن.
شوانەکان، دانیشتوانی گوندەکان ئەوانەی بیانەوێـت.
ئەو کەسانەی کە سەردانی هەندێ وڵاتی دیاریکراو دەکەن. بۆ نموونە؛ (ئەفریقیا - زیمبابوی) کە نەخۆشی (حمی الصفراْ)ی لێیە، ڤاکسين وه‌رده‌گرن.
ئەو کەسانەى سەردانی حەج و عومرە دەکەن.
هاووڵاتيان به‌گشتى.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پێویستە کارتی تەندروستی پێ بێت.
کەسێک چێشتخانە بکاتەوە دەبێت بەڵگەنامەی ڕێگەپێدانی پێ بێت.
هاووڵاتى ئاسايى پێويست به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ ناکات.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
ژووری تۆمار، بە مەبەستی تۆمارکردنی ناو.
ژووری کوتان بە مەبەستی وەرگرتنی ڤاکسین.
پێدامى ڤاکسين و چه‌ند ژەمێک بێت سەرەدانی داهاتووش دیاری دەکەن.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-53
دوا دەستکاری21-07-2022

Add new comment