هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی تەندروستی

پێناسە
هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە لە کاتی داخستنی شوێنی کار یان گۆڕینی جۆرەکەی.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی-بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی-بەڕێوەبەرایەتى پاراستنى تەندروستى و خۆراک-هۆبەی چاودێری تەندروستی

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر / بەشی چاودێریی تەندروستی
هەولێر / گەڕەکی کوێستان / تەنیشت نەخۆشخانەی لە دایکبوون
ئیمەیڵ:- bgt.hawler@gmail.com
0662536379
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی / بەشی چاودێریی تەندروستی
سلێمانی / سەرەتای سابوونەکەران / نزیک مزگەوتی سەلیم بەگ
ئیمەیڵ:- bgt.sulaimani@gmail.com
0533200045
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی ڕاپەڕین / بەشی چاودێریی تەندروستی
ڕاپەڕین / پشت کتێبخانەی گشتی / تەنیشت بنکەی تەندروستیی ڕاپەڕین
ئیمەیڵ:- bgt.garmian@gmail.com
0538643888
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی دهۆک / بەشی چاودێریی تەندروستی
دهۆک / گرێ باسێ / شەقامی گشتی / بەرامبەر سەرۆکایەتیی زانکۆی دهۆک
ئیمەیڵ:- bgt.duhok@gmail.com
07504579946
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان / بەشی چاودێریی تەندروستی
گەرمیان / گەڕەکی فەرمانبەران / تەنیشت ئامادەیی شەهید ئارام
ئیمەیڵ:- bgt.garmian@gmail.com
07701912450
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە / بەشی چاودێریی تەندروستی
هەڵەبجە / گەڕەکی شارەوانی / تەنیشت نەخۆشخانەی گشتی هەڵەبجە / بەرامبەر مەکۆی گۆڕان
ئیمەیڵ:- bgt.sharazwr@gmail.com
0538850440
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی کۆیە / بەشی چاودێریی تەندروستی
کۆیە / ڕێگای هەیبەت سوڵتان / بەرامبەر دادگای کۆیە
ئیمەیڵ:- bgt.koya@gmail.com
07508585901
مەرجەکان
ئەم خزمەتە لە ڕێگای بریکارەوە پێشکەشدەکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە.
فۆڕمی خۆراک.
مۆڵەتی کارکردنەکەی.
بۆ بیانییان:
کارتی نشینگە.
پاسپۆرت.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ سێ (٣) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٨٤٥٧)ی تەندروستیی گشتی، بڕی:
(٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت وەکوو ڕسوماتی پشکنین.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بە پێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستی لە پارێزگاکان دەکات.
سەردانی ژووری بەرپرسی چاودێری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری و لارینەبوون.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێ وەرگرتنی ڕسوماتی پشکنین.
سەردانی ژووری پشکنین دەکات، بە مەبەستی پشکنینی شوێنی کارەکە.
هاوڵاتی لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بۆ پشکنینی شوێنی کار ئاگادار دەکرێتەوە.
سەردانی هۆبەی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی دەرهێنانی دۆسییەکەی.
سەردانی بەشی کارگێڕی دەکات، بە مەبەستی چاپکردنی نووسراو بۆ باجی دەرامەت.
سەردانی بەڕێوەبەری بەشی چاودێری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی نووسراو.
سەردانی بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانی بەشی هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
بردنی نووسراوەکە لە لایەن خزمەتخواز بۆ باجی دەرامەت، بە، بە مەبەستی ئاگاداربوونیان لە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-10
دوا دەستکاری04-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.