پشکنینی شاندکراوانی بیانی ئهنجامدانى پشکنین بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان (ڤایرۆسی ئایدز، هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B و C، مەلاریا، بەلهاریزیا) بۆ ئەو هاوڵاتییە بیانییانەی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بە مەبەستی کارکردن و مانەوە لە کوردستان، دوای پێدانی کارتی نشینگە (اقامة) یاخود نوێکردنەوەی کارتی نشینگەی (اقامة).
بەدەستهێنانی ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکی (پشکنینی چاو بۆ مۆڵەتی شۆفێری) پشکنینی جەستەیی و دەروونی هاوڵاتییە، بە مەبەستی پێدانی ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکی.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی بۆ کارگەکان نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ کارگەکانی خواردن و خواردنەوە، پاککەرەوەکان و کەلوپەلی جوانکاری، کە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان کاردەکەن.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی نەخۆشخانە و سەنتەر و کۆمەڵگای پزیشکی تایبەت نوێکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنی ناوەندە پزیشکییەکانی (نەخۆشخانە، سەنتەر و کۆمەڵگای پزیشکی تایبەت) کە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشدەکەن، نوێکردنەوەی مۆڵەت ساڵانەیە و پێویستە نوێ بکرێتەوە.
پێدانی مۆڵەتی هاوردن بۆ کونسوڵخانە و کۆمپانیا وەبەرهێنە بیانییەکان پێدانی مۆڵەتی هاوردنی خواردن و خواردنەوەیە بۆ کونسوڵخانە و کۆمپانیا وەبەرهێنە بیانییەکان.
خۆ تۆمارکردن بۆ هاوردنی خواردن و خواردنەوە بۆ چێشتخانە و کافتریا بڕاندەکان تۆمارکردنی چێشتخانە و کافتریا براندەکانە، بە مەبەستی پێدانی نووسراوی هاوردن.
مۆڵەتی هاوردنی خواردن و خواردنەوە بۆ چێشتخانە و کافتریا براندەکان پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی خواردن و خواردنەوە بۆ چێشتخانە و کافتریا براندەکان لە لایەن کۆمپانیا، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
مۆڵەتی هاوردنی کەرستەی سەرەتایی لە لایەن کارگە و کۆمپانیا و بازرگانان پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی کەرەستەی سەرەتاییە لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
تۆمارکردنی کۆمپانیا و کارگەکان و بازرگانان تۆمارکردنی هەر کۆمپانیا، کارگە یان بازرگانێکە، بە مەبەستی هاوردەکردنی کەرستەی سەرەتایی خۆراک.
تۆمارکردنی دەرمان تۆمارکردنی دەرمانە لە بەڕێوەبەرایەتی (KMCA)، کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدراڵ تۆمارکراوە.