پێناسە
تۆمارکردنی هەر کۆمپانیایەکە یان کارگە یان بازرگان بە مەبەستی هاوردەکردنی کەرەستەی سەرەتایی خۆراک.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی تەندروستی / بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی / بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراک
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- بەرێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی و خۆراک-بەشی چاودێری خۆراک

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
وەرزارەتی تەندروستی/ دیوانی وەزارەت
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بریکارنامە، ئەگەر مامەڵەکە لە لایەن خودی خزمەتخوازەوە ئەنجام نەدرا.
بۆ کارگە:
مۆڵەتی تەندروستی کارگە.
هێنانی پشتگیری لە لایەنی پەیوەندیدار بە پێی جۆری چالاکی کارگە.
مۆڵەتی هاوردن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی.
نوسراوی خەمڵاندنی پێداویستی کەرەستەی سەرەتایی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی.
پێشکەشکردنی ناو و هێمای بازرگانی بەرهەمەکانی کە لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشی تۆماری هێماکان وەریگرتووە.
بۆ کۆمپانیا:
مۆڵەتی تەندروستی کۆگا
مۆڵەتی هاوردن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی.
هێنانی پشتگیری لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکان.
بۆ بازرگانان:
هێنانی پشتگیری لە لایەن ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی.
مۆڵەتی تەندروستی کارگە.
ناسنامەی ژوورەکانی بازرگانی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵێننامەی یاسایی.
ناسنامەیەکی فەرمی.
کۆپییەکی هەر بەڵگەنامەیەک.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک بۆ (٢) دوو ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی و خۆراک لە دیوانی وەزارەت دەکات.
ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی داواکاری.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی، بە مەبەستی هامشکردنی داواکارییەکە.
بەشی چاودێری خۆراک، بە مەبەستی وردبینیکردن لە داواکارییەکەی.
بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و خۆراک، بە مەبەستی هامشکردن.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
بەشی چاودێری خۆراک، بە مەبەستی پڕکردنەوەی بەڵێننامە.
بەڕێوەبەری پاراستنی و تەندروستی و خۆراک، بە مەبەستی هامشکردنی بەڵێننامە.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی، بە مەبەستی ئاراستەکردنی بەڵێننامەکە.
بەشی یاسایی، بە مەبەستی پەسەندکردنی بەڵێننامە.
بەشی چاوردێری و سەلامەتی خۆراک، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی فۆرم.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-18
دوا دەستکاری20-07-2022

Add new comment