پێناسە
پێدانی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ کارگەکانی خواردن و خواردنەوە، پاککەرەوەکان و کەلوپەلی جوانکاری، کە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان کار دەکەن.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی-بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی-بەڕێوەبەرایەتى پاراستنى تەندروستى و خۆراک-هۆبەی چاودێری تەندروستی
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر / بەشی چاودێریی تەندروستی
هەولێر / گەڕەکی کوێستان / تەنیشت نەخۆشخانەی لە دایکبوون
ئیمەیڵ:- bgt.hawler@gmail.com
ئیمەیڵ:- bgt.hawler@gmail.com
0662536379
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی / بەشی چاودێریی تەندروستی
سلێمانی / سەرەتای سابوونەکەران / نزیک مزگەوتی سەلیم بەگ
ئیمەیڵ:- bgt.sulaimani@gmail.com
ئیمەیڵ:- bgt.sulaimani@gmail.com
0533200045
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی ڕاپەڕین / بەشی چاودێریی تەندروستی
ڕاپەڕین / پشت کتێبخانەی گشتی / تەنیشت بنکەی تەندروستیی ڕاپەڕین
ئیمەیڵ:- bgt.garmian@gmail.com
ئیمەیڵ:- bgt.garmian@gmail.com
0538643888
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی دهۆک / بەشی چاودێریی تەندروستی
دهۆک / گرێ باسێ / شەقامی گشتی / بەرامبەر سەرۆکایەتیی زانکۆی دهۆک
ئیمەیڵ:- bgt.duhok@gmail.com
ئیمەیڵ:- bgt.duhok@gmail.com
07504579946
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان / بەشی چاودێریی تەندروستی
گەرمیان / گەڕەکی فەرمانبەران / تەنیشت ئامادەیی شەهید ئارام
ئیمەیڵ:- bgt.garmian@gmail.com
ئیمەیڵ:- bgt.garmian@gmail.com
07701912450
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە / بەشی چاودێریی تەندروستی
هەڵەبجە / گەڕەکی شارەوانی / تەنیشت نەخۆشخانەی گشتی هەڵەبجە / بەرامبەر مەکۆی گۆڕان
ئیمەیڵ:- bgt.sharazwr@gmail.com
ئیمەیڵ:- bgt.sharazwr@gmail.com
0538850440
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی کۆیە / بەشی چاودێریی تەندروستی
کۆیە / ڕێگای هەیبەت سوڵتان / بەرامبەر دادگای کۆیە
ئیمەیڵ:- bgt.koya@gmail.com
ئیمەیڵ:- bgt.koya@gmail.com
07508585901
مەرجەکان
ئەم خزمەتە لە ڕێگای بریکارەوە پێشکەشدەکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
ئەگەر سەرمایەی کارگە لە نێوان (١٥,٠٠٠,٠٠٠) پازدە ملیۆن بۆ (٧٥,٠٠٠,٠٠٠) حەفتا و پێنج ملیۆن دینار بێت، مۆڵەتی ژووری بازرگانی پێویستە.
نووسراوی تۆمارکردنی هێمای بازرگانی لە بەشی هێماکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ لۆگۆیەکە.
نووسراوی تۆمارکردنی ناوی بازرگانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی خاوەن کارگە.
نووسراوی لارینەبوونی شارەوانی بە پێی سنووری جوگرافی شارەکە.
نووسراوی لارینەبوونی ژینگە.
مۆڵەتی کارگەکە یان نووسراوی لارینەبوون.
نووسراوی لارینەبوونی باجی دەرامەت.
ماوەی پێویست
چواردە (١٤) بۆ سی (٣٠) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٨٤٥٧)ی تەندروستیی گشتی، بڕی:
- (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی تەندروستی کارگە.
- (٣,٠٠٠) سێ هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ دەرهێنانی کارتی تەندروستی بۆ هەر کرێکارێک.
- (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار بۆ پشکنین.
- (٢,٠٠٠) دوو هەزار دینار بۆ دووبارەکردنەوەی پشکنین. ئەگەر پێویست بوو.
- (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی تەندروستی کارگە.
- (٣,٠٠٠) سێ هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ دەرهێنانی کارتی تەندروستی بۆ هەر کرێکارێک.
- (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار بۆ پشکنین.
- (٢,٠٠٠) دوو هەزار دینار بۆ دووبارەکردنەوەی پشکنین. ئەگەر پێویست بوو.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بە پێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی لە پارێزگاکان دەکات.
سەردانی بەشی چاودێریی تەندروستی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
سەردانی هۆبەی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێ وەرگرتنی ڕسوماتی پشکنین.
خزمەتخواز سەردانی شارەوانی و ژینگە دەکات، بە مەبەستی هێنانی نووسراوی لاری نەبوون.
سەردانی هۆبەی کارگەکان دەکات، بە مەبەستی پشکنین.
سەردانی بەشی چاودێریی تەندروستی دەکات، بە مەبەستی پشکنینی کۆتایی.
سەردانی هۆبەی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێ وەرگرتنی ڕسوماتی پێدانی مۆڵەت.
سەردانی بەشی چاودێریی تەندروستی، هۆبەی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان.
لە ڕۆژی دواتر سەردانی بەشی چاودێریی تەندروستی، هۆبەی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مۆڵەت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
ڕێنمایی ژمارە ٨٤٥٧ لە ١١\٥\٢٠٠٨
فایل
ڕێنمایی ژمارە (٨٤٥٧) لە ١١/٥/٢٠٠٨
(430.98 KB)
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-09
دوا دەستکاری
04-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان