پێناسە
هەر نیشانەیەکە کە دەکرێت ببێتە هێمای بازرگانی و لە ڕێیەوە جیاکاری بکرێت لە نێوان کاڵاکانی بەرهەم و پرۆژەیەک لە کاڵاکانی بەرهەمێکی تر. بەتایبەت وشەکان، لە نێوانیاندا ناوە کەسییەکان، پیتەکان، ژمارەکان، هێماکان، ڕەنگەکان یان تێکەڵەی ئەو نیشانانە دەکرێت وەک هێمایەکی بازرگانی تۆمار بکرێت.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی / بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی / بەشی هێمای بازرگانی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی/ بەشی هێمای بازرگانی

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
تۆمارکردنی هێما بازرگانیەکان/ هەولێر
هەلێر (٦٠)م نزیک ئەبوعەفیف.
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بریکارنامە، ئەگەر لە لایەن بریکاری یاساییەوە ڕێکارەکان ئەنجام بدرێت.
ئەو هێمایەی خزمەتخواز داوای دەکات مەرجە لە کوردستان، عێراق و لیستی هیچ وڵاتێک تۆمار نەکرابێت.
ئەگەر بازرگان بێت، پێویستە ئەندام بێت لە ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی.
ئەگەر خاوەن کارگە یان کۆمپانیا بێت، پێویستە گشت بەڵگەنامەکانی دامەزراندیان ڕاستێندراو بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
فۆرمی پشکنین بە پڕکراوەیی.
کارتی نیشتمانی (یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە).
فۆرمی داواکاری بە پڕکراوەیی.
بەڵێننامە.
هێمای خوازراو لەسەر سیدی (CD) بێت.
فۆرمی دەرکردنی بڕوانامە بە پڕکراوەیی.
ناسنامەی پارێزەر، ئەگەر لە لایەن بریکاری یاساییەوە ڕێکارەکان ئەنجام بدرێت.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣) سێ مانگ تاکو (٦) شەش مانگ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی یاسای تۆمارکردنی هێما بازرگانییەکان ژمارە (٢١)ی ساڵی ١٩٥٧ی هەموارکراو بۆ ساڵی ٢٠٠٤ و زیادکردنی ڕسوماتی تۆمارکردنی هێمای بازرگانی پاڵپشت بە ڕێنمایی ژمارە (١٢١)ی وەقایعی کوردستانی، بڕی:

(٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار فۆرمی پشکنین.

- بۆ فۆرمی داواکاری تۆمارکردنی هێما، بڕی:
(٢٥٠،٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار بۆ بڵاوکردنەوە لە ماڵپەڕی وەزارەتی بازرگانی.
(٣٥٠،٠٠٠) سێ سەد و پەنجا هەزار دینار بۆ هەر پۆلێنێک و ماددەی (ا)
(٢٠،٠٠٠) بیست هەزار دینار بۆ سێ ماددەی سەرەتایی کە ماددەکانی (ب، ج، د) دەگرێتەوە.
(١٠،٠٠٠) دە هەزار دینار تاکو (١٠) ماددە دوای ماددەی (د).
- بۆ دەرکردنی بڕوانامە، بڕی:
(٣٥٠،٠٠٠) سێ سەدو پەنجا هەزار دینار بۆ هەر پۆلێنێک و ماددەی (ا)
(٢٠،٠٠٠) بیست هەزار دینار بۆ سێ ماددەی سەرەتایی کە ماددەکانی (ب، ج، د) دەگرێتەوە.
(١٠،٠٠٠) دە هەزار دینار تاکو (١٠) ماددە دوای ماددەی (د).
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی هێما بازرگانییەکان دەکات لە دیوانی وەزارەت.
سەردانی هۆبەی پشکنین، بە مەبەستی پێشکەشکردنی فۆرمی پشکنین، دیاریکردنی پۆلێنەکەی و وەرگرتنی ڕسومات.
وەڵامدانەوەی خزمەتخواز لە ماوەی (٢) دوو بۆ (٣) سێ هەفتە لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنی دەبێت بە پێدان یاخود پێنەدانی ڕەزامەندی.
هۆبەی پشکنین، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینەکە.
بەڕێوەبەرایەتی یاسایی لە دیوانی وەزارەت، بە مەبەستی پڕکردنەوەی بەڵێننامە.
هۆبەی پشکنین، بە مەبەستی وردبینیکردنی دۆسیەکە.
هۆبەی زانیاری و کۆمپیوتەر، بە مەبەستی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان.
هۆبەی یاسایی و داواکان، بە مەبەستی وردبینیکردنی بەڵگەنامە یاساییەکان.
ژووری تۆمارکاری هێمای بازرگانی، بە مەبەستی ڕەزامەندی پێدان بە بڵاوکردنەوەی هێماکە لە ماڵپەڕی وەزارەت.
هۆبەی پشکنین، بە مەبەستی دیاریکردنی ڕسوماتی تۆمارکردن.
بەشی ژمێریاری، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسوماتی تۆمارکردن.
ژووری بڵاوکراوەکان، بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هێماکە لە ماڵپەڕی وەزارەت، هەروەها وەرگرتنی ژمارەی بڵاوکراوەکە و دۆسیەکەی.
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی هێماکان دەکاتەوە پاش (٣) سێ مانگ دوای ڕاگەیاندنی سێیەم لە بڵاوکراوەی وەزارەت.
ژووری تۆمارکاری هێمای بازرگانی، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری دەرکردنی بڕوانامە.
ژووری ئەرشیف، بە مەبەستی دەرکردنەوەی دۆسیەکەی.
ژووری زانیاری و کۆمپیوتەر، بە مەبەستی وردبینیکردنی دۆسیەکە.
ژووری پشکنین، بە مەبەستی دیاریکردنی ڕسوماتی دەرهێنانی بڕوانامە.
ژووری زانیاری و کۆمپیوتەر، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان بۆ دەرکردنی بڕوانامە.
دوای هەفتەیەک لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە خزمەتخواز ئاگادار دەکرێتەوە بۆ وەرگرتنەوەی بڕوانامەکەی لە ژووری زانیاری و کۆمپیوتەر.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-14
 
دوا دەستکاری17-04-2022

Add new comment