پێناسە
بریتییه له پێدانی نووسراوی پشتگیری یان ڕاستاندی به‌ڵگه‌نامه‌كان یان هەردووکیان بەیەکەوە بۆ گشت کۆمپانیاکان کە تۆماركراون له به‌ڕێوەبه‌رایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاکان، لەسەر داواکاری كۆمپانیا بۆ وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی کار و چالاکییەکانی کۆمپانیا.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ئەدرەسی وەزارەتی بازرگانی- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
کاتی کارکردن
(٩:٠٠) بەیانی بۆ (١٢:٠٠) نیوەڕۆ (ڕسومات دادەخرێت).
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / ئیسکان شەقامی جەوهەر باپیر
ئیمەیڵ :- company@moti.gov.krd
ئیمەیڵ :- company@moti.gov.krd
0662273919
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / گەڕەکی برایەتی نزیک بەندیخانەی نەوجەوانان
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکان / سلێمانی
سلێمانی / شەقامی حمە جەزا
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکان / دهۆک
دهۆک / شەقامی مازی
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکان / زاخۆ
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویسته دۆسیه‌ی كۆمپانیا هیچ كه‌م كوریه‌كی تێدا نه‌بێت ساڵانه به‌ڵگه‌نامه‌كانی نۆی كرابێته‌وه وه‌كو نووسراوی باج و دەستەبەری کۆمەڵایەتی و بودجه‌ی ساڵانه و مۆڵه‌تی کارکردن و پشتگیری پارێزه‌ر و ژمێریار و وه كارتی نیشینگه ئه‌گه‌ر به‌ڕێوەبه‌ر هاووڵاتی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت.
پێویسته پێشکەشکردنی داواكاری له سه‌ر كڵێشه‌ی كۆمپانیا بێت.
پێویسته به‌ڕێوەبه‌ری ڕێپێدراو یان بەڕێوەبەری لق داواكاری پێشكه‌ش بكات بۆ پێدانی نووسراوی پشگیری یان ڕاستاندنی به‌ڵگه‌نامه‌كان، و ئاماژه بكات كه پشگیریه‌كه‌ی بۆ كام دامه‌زراوه یان وه‌زاره‌ت.
ئەگەر پشتگیری بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان بێت لە سنووری پارێزگا ئەوا تەنها سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی پارێزگاکەی دەکات، بەڵام ئەگەر نووسراوی پشتگیری بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان یان وەزارەتەکان بێت، پێویستە دوای بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی پارێزگاکەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڕێوەبەری لق یان به‌ڕێوەبه‌ری ڕێپێدراوی كۆمپانیا ئه‌گه‌ر هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان بوو. پێویسته كارتی زانیاری هه‌بێت، ئه‌گه‌ر لە ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بوو پێویسته كارتی نشینگه‌ی هه‌بێت.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣٠) خولەک بۆ (١) یەک کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
- پێدانی پشگیری (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هه‌زار دینار.
- په‌سندكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی كۆمپانیا (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هه‌زار دینار.
- په‌سندكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی كۆمپانیا (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هه‌زار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان دەکات بە پێی سنوری جوگرافیاکەی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی پێشكه‌شكردنی داواكاری له لایه‌ن بەڕێوەبەری لق یان به‌ڕێوبه‌ری ڕێپێدراوی كۆمپانیا یان بریكاری.
سەردانی ژووری وردبینی، بە مەبەستی وردبینی دۆسیەی کۆمپانیاکە.
سەردانی ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسوماتی خزمەت.
ئەگەر کۆمپانیاکە نشتیمانی بوو سەردانی ژووری كۆمپانیا نشتیمانییه‌كان دەکات ئەگەر لقی کۆمپانیا بیانییەکان بوو سەردانی بەشی لقی کۆمپانیا بیانییەکان دەکات، بە مەبەستی ئامادەکردنی نووسراوی پشتگیری.
سەرانی هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی دەرچوو و کۆتایی مامەڵەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-31
دوا دەستکاری19-07-2022
Add new comment