نوێکردنەوەی مۆڵەتی نەخۆشخانە و سەنتەر و کۆمەڵگای پزیشکی تایبەت

پێناسە
نوێکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنی ناوەندە پزیشکییەکانی (نەخۆشخانە، سەنتەر و کۆمەڵگای پزیشکی تایبەت) کە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشدەکەن، نوێکردنەوەی مۆڵەت ساڵانەیە و پێویستە نوێ بکرێتەوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
وەرزارەتی تەندروستی/ دیوانی وەزارەت
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پاکانەی باجی دەرامەتی ناوەندە تەندروستییەکە.
ماوەی پێویست
بیست (٢٠) بۆ سی (٣٠) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١٣٥) لە ٢٠٢٠/١/١٢، بڕگەی (٩) بڕی:
بۆ نەخۆشخانە:
دە (١٠) بۆ سی (٣٠) قەرەوێڵەیی، (٢,٠٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن دینارە.
سی و یەک (٣١) بۆ پەنجا (٥٠) قەرەوێڵەیی، (٣,٠٠٠,٠٠٠) سێ ملیۆن دینارە.
زیاتر لە پەنجا (٥٠) قەرەوێڵە، (٤,٠٠٠,٠٠٠) چوار ملیۆن دینارە.

بۆ سەنتەرەکانی پزیشکی:
(١,٥٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارە.

بۆ کۆمەڵگای پزیشکی:
(٢٥٠,٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینارە.

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بە پێی سنووری جوگرافی لە پارێزگاکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی دەکات.
سەردانی بەڕێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانی بەڕێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون دەکات، بە مەبەستی پێدانی نووسراو بۆ وەزارەتی تەندروستی.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانان، بەشی نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان لە وەزارەتی تەندروستی دەکات.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
سەردانی بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی نووسراو.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی نووسراو.
سەردانی نووسینگەی وەزیر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی دەستبەکاربوونی پرۆسەکە.
سەردانی بەشی نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان دەکات، بە مەبەستی جێهێشتنی هەموو بەڵگەنامەکان بۆ لیژنەی نوێکردنەوەی مۆڵەت.
هاوڵاتی لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ئاگادار دەکرێتەوە، بە مەبەستی ئامادەبوون لە شوێنی پڕۆژەکەی بۆ پشکنین.
سەردانی بەشی نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی کۆنووسی سەردانیکردنی لیژنەی نوێکردنەوە.
سەردانی بەشی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێ وەرگرتنی ڕسومات.
سەردانی بەشی نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان دەکات، بە مەبەستی کردنی نووسراوی نوێکردنەوەی مۆڵەت.
سەردانی بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی نووسراو.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی نووسراو.
سەردانی نووسینگەی وەزیر دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی واژۆکەی.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی مۆڵەت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-45
دوا دەستکاری04-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.