پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بە ناوەندە پزیشکییەکانی (نەخۆشخانە و سەنتەر و کۆمەڵگای پزیشکی تایبەت) کە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش دەکەن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی تەندروستی / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
وەرزارەتی تەندروستی/ دیوانی وەزارەت
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
نابێت دکتۆری سەرپەرشتیار نەخۆشخانەیەکی تر، یان سەنتەرێکی تر بە ناوی بێت، وە نۆرینگەکەی لە هەمان نەخۆشخانە یان سەنتەر یان کۆمەڵگە پزیشکییەکە بێت.
بۆ نەخۆشخانە:
ناسنامەی خانەنشینیی پزیشکی سەرپەرشتیاری نەخۆشخانە، یاخود هەر بەڵگەنامەیەک کە بیسەلمێنێت موچەخۆری حکومی نییە (متفرغ).
بۆ سەنتەری پزیشکی:
هێنانی پوختەی ڕاژە لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پەیوەندیدار کە خزمەتەکەی لە (٥) پێنج ساڵ کەمتر نەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی، یان ڕەگەزنامەی عێراقی.
ناسنامەی سەندیکای پزیشکان.
پشتگیری سەندیکای پزیشکان.
پاکانەی باجی دەرامەتی پزیشکی سەرپەرشتیار.
بەڵێننامە، بە مەبەستی دڵنیابوون کە دکتۆری سەرپەرشتیار هیچ نەخۆشخانەیەک، سەنتەرێک یان کۆمەڵگایەکی پزیشکی بە ناو نییە وە نۆرینگەکەی لە ناو هەمان شوێنە.
گرێبەستی بە کرێگرتن یان قەواڵەی مولک (سند طابو).
نوسراوی ژووری بازرگانی پیشەسازی بۆ ناوی بازرگانی کە دەستی بەسەردا گیراوە.
پلانی نەخشەی بینا.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣٠) سی بۆ (٤٥) چل و پێنج ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١٣٥) لە ١٢/١/٢٠٢٠، بڕگەی (٨) بڕی:
بۆ نەخۆشخانە:
(١٠) دە بۆ (٣٠) سی قەرەوێڵەیی، (٤،٠٠٠،٠٠٠) چوار ملیۆن دینارە.
(٣١) سی و یەک بۆ (٥٠) پەنجا قەرەوێڵەیی، (٥،٠٠٠،٠٠٠) پێنج ملیۆن دینارە.
زیاتر لە (٥٠) پەنجا قەرەوێڵە، (٦،٠٠٠،٠٠٠) شەش ملیۆن دینارە.

بۆ سەنتەرەکانی پزیشکی:
(١،٥٠٠،٠٠٠) یەک ملێۆن و پێنج سەد هەزار دینارە.

بۆ کۆمەڵگای پزیشکی:
(٥٠٠،٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینارە.


ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دەکات بە پێی سنوری جوگرافی لە پارێزگاکان.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
بەڕێوەبەری گشتی، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون، بە مەبەستی پێدانی نوسراو بۆ وەزارەتی تەندروستی.
ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نوسراو.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان، بەشی نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان لە وەزارەتی تەندروستی.
ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نوسراو.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان، بە مەبەستی هامشکردنی نوسراو.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان، بە مەبەستی هامشکردنی نوسراو.
سەردانیکردنی نوسینگەی وەزیر، بە مەبەستی ڕەزامەندی دەست بەکاربوونی پڕۆسەکە.
سەردانیکردنی بەشی نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان، بە مەبەستی جێهێشتنی هەموو بەڵگەنامەکان بۆ لیژنەی وردبینیکردنی داواکاری.
هاوڵاتی لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ئاگادار دەکرێتەوە، بە مەبەستی ئامادەبوون لە شوێنی پڕۆژەکەی بۆ پشکنین یان تێڕوانینی شوێن.
سەردانیکردنی بەشی نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان، بە مەبەستی هێنانی نوسراوی لاری نەبوونی لایەنی پەیوەندیدار بە پێی جۆری پڕۆژەکە، وە هێنانی نەخشە پلانی ئەندازەییەکان.
سەردانیکردنی بەشی نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامە داواکراوەکان.
هاوڵاتی لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ئاگادار دەکرێتەوە، بە مەبەستی ئامادەبوون لە شوێنی پڕۆژەکەی بۆ پشکنینی کۆتایی.
سەردانیکردنی بەشی نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان، بە مەبەستی وەرگرتنی کۆنووسی سەردانیکردنی لێژنەی پشکنین.
بەشی ژمێریاری، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسومات.
سەردانیکردنی بەشی نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان، بە مەبەستی کردنی نوسراوی مۆڵەت.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان، بە مەبەستی هامشکردنی نوسراو.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان، بە مەبەستی هامشکردنی نوسراو.
سەردانیکردنی نوسینگەی وەزیر، بە مەبەستی وەرگرتنی واژۆکەی.
ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی مۆڵەت.
سەردانیکردنی بەشی نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان، بە مەبەستی دروستکردنی (شهادە جیداری) بۆ دکتۆری سەرپەرشتیار.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەری بەشی نەخۆسخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان، بە مەبەستی واژووکردنی (شهادە جیداری)یەکە.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان، بە مەبەستی واژۆکردنی (شهادە جیداری)یەکە.
سەردانیکردنی نوسینگەی وەزیر، بە مەبەستی وەرگرتنی واژۆکەی.
سەردانیکردنی بەشی نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی بڕوانامەکەی (شهادە جیداری).
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-44
دوا دەستکاری26-07-2022

Add new comment