دابینکردنی ئەو دەرمانە دەگمەنانەیە، کە لە نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی شێرپەنجە بەردەست نین.
وەزارەتی تەندروستی
ئەنجامدانی هەموو ئەو نەشتەرگەریانەیە بۆ تووشبووانی شێرپەنجە، کە نەشتەرگەرییەکانیان لە ناوەوەی هەرێم ئەنجام نادرێت، لە ڕێگای کۆمپانیای تایبەت بە خزمەتگوزاریی تەندروستی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن کە وڵاتی تورکیا و هیندستانن.
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ تەواوی هاوڵاتیان بێ جیاوازی تەمەن، کاتێک نەخۆش ڕەوانە دەکرێت بۆ چارەسەری سێیەمی، واتە (احالە) کرابێت.
تۆمارکردنی هەر کۆمپانیا یان کارگە یان بازرگانێکە، بە مەبەستی هاوردەکردنی زەیت و ڕۆنی خەست.
تۆمارکردنی هەر کۆمپانیا یان کارگە یان بازرگانێکە بە مەبەستی هاوردەکردنی خواردنەوەی وزەبەخش یان کەرەستەی سەرەتایی دروست کردنەکەی.
هاوردەکردنی کلۆر و شەب و ماددە کیمیاوییەکان لە دەرەوەی وڵات بۆ ناوەوەی هەرێمی کوردستان لە لایەن کۆمپانیاکان و بازرگانان.
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ تەواوی هاوڵاتیان بێ جیاوازی تەمەن، کاتێک نەخۆش بۆ چارهسهرى دووهمى ڕەوانە کرابێت.
بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری پڕۆسەی چاندنی مۆخی ئێسک بۆ نەخۆشانی توشبووی تالاسیمیا کە پێویستییانە.