پێناسە
پێدانی بڕوانامەی مردووانە بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانی کەسی کۆچکردوو لە لایەن کەسوکارەکەی.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی تەندروستی
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان
/ بەشی ئامار
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی-بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان-بەشی ئامار
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
هەولێر - شەقڵاوە
هەولێر - بارزان - بارزان
هەولێر - هەریر
هەولێر - خەلیفان
هەولێر - چۆمان
سلێمانی - گەرمیان - شێروانە
سلێمانی - ڕانیە - کێوەڕەش
سلێمانی - بازیان - قەرەداغ
سلێمانی - چوارباغ
سلێمانی - شەهید ڕێباز
سلێمانی - بەردەقارەمان
سلێمانی - دوكان (شهيد غريب هلدنى)
سلێمانی - گەرمیان - کفری - كفری (شهيد خالد کرميانى)
سلێمانی - هەڵەبجە - شهيد شوكت حاجي مشير
سلێمانی - ڕانیە - پشدەر - قەڵادزێ
سلێمانی - بازیان
سلێمانی - ڕانیە - الولادة
سلێمانی - شارەزوور - دەربەندیخان - شهيد رؤوف بك
سلێمانی - هەڵەبجە - م. ولادة واطفال
سلێمانی - پیرەمەگرون
سلێمانی - شاروزوور - هەڵەبجە - حلبجه الشهيدة
سلێمانی - زامناکۆ - عربت خوره
دهۆک - ئاکرێ - دنيرته
دهۆک - ئاکرێ - بجل
دهۆک - ئامێدی - دارلوک
دهۆک - بەردەڕەش - خازر
دهۆک - مانگیش
دهۆک - شێخان - قەسرۆک
دهۆک - شێخان - کلکجی
دهۆک - شێخان - باعدره
دهۆک - شێخان - خوركی
دهۆک - سێمێڵ - دوبان
دهۆک - زاخۆ - باطوفە
دهۆک - زاخۆ - شەهیدان
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بریکارنامە، ئەگەر مامەڵەکە لە لایەن پارێزەر ئەنجام بدرێت.
بۆ ئەوانەی کە لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان کۆچی دوایی دەکەن:
دوو شایەت ئامادە بن لە دادگا.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی کەسی مردوو.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک بۆ (٣) سێ ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بۆ ئەوانەی کە لە نەخۆشخانەکان کۆچی دوایی دەکەن:
لە هەمان نەخۆشخانە بەڵگەنامەی مردنی (شهادە وفات) دەدرێتێ.
بۆ ئەوانەی کە لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان کۆچی دوایی دەکەن:
سەردانیکردنی دادگا بە پێی سنوری جوگرافی.
پێشکەشکردنی داواکاری بە دادوەر، بە مەبەستی وەرگرتنی لاری نەبوون.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی کارتی نیشتمانی بە پێی شوێنی دەرهێنانی ناسنامەکەی.
بەشی کۆمپیوتەر، بە مەبەستی لاری نەبوون لە دەرهێنانی بەڵگەنامەی مردن (حجە وفات).
سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
بەشی کۆمپیوتەر، بە مەبەستی لاری نەبوون لە دەرهێنانی بەڵگەنامەی مردن (حجە وفات).
سەردانیکردنی موختاری گەڕەک، بە مەبەستی لاری نەبوون.
سەردانیکردنی بنکەی پۆلیس بە پێی سنوری جوگرافی نیشتەجێی. بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی کۆچکردنی کەسی مردوو لەگەڵ دوو شایەتەکە.
سەردانیکردنی دادگا، لەگەڵ دوو شایەتەکە.
سەردانیکردنی دادوەر، بە مەبەستی پێدانی بەڵگەنامەی کۆچی دوایی (حجە وفات).
سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری لە دایکبوون و مردووان.
بەشی کۆمپیوتەر، بە مەبەستی تۆمارکردن، پێدانەوەی کۆپیەکی بەڵگەنامەی کۆچی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-43
دوا دەستکاری18-07-2022
Add new comment