کارتی نیشتمانی

پێناسە
بەڵگەنامەی یاسایی ناساندنی کەسی هەڵگرە و دەدرێتە هاوڵاتیانی عێراقی، ئەم ناسنامەیە جێگرەوەی ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقییە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەرێم/ بەڕێوەبەرایەتیەکانی رەگەزنامە و باری شارستانی

کاتی کارکردن
(٨:٠٠) بەیانی تاکو (٣:٠٠) دوانیوەڕۆ
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر
هەولێر-ڕێگای موسڵ تەنیشت دادگا
مەرجەکان
کەسی خزمەتخواز عێراقی بێت.
لە کاتی داواکردنی کارتی نیشتمانی، دەبێت کەسەکە خۆی ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی پەنجەمۆر و وێنەکەی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی باری شارستانی (نفوس).
ڕەگەزنامەی عێراقی.
کارتی زانیاری.
فۆرمی داواکردنی کارتی نیشتمانی بە پڕکراوەیی.
پێویستە سەرجەم ناسنامە و بەڵگەنامەکان ڕەسەن بن.
ماوەی پێویست
دوو (٢) هەفتەی کار.
تێچوو
بە پێی ماددەی (٣٧) بڕگەی یەکەم لە یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٦ی کارتی نیشتمانی:
(٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری کارتی نیشتمانی کە هاوپێچە.
دوای پڕکردنەوەی فۆرم، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی سنورەکەی دەکات.
سەردانی بەشی پەنجەمۆر و تۆمارکردنی زانیاری دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی پەنجەمۆر، وێنەی کەسیی و بەدەستهێنانی ژمارەی خێزانی.
سەردانی بەشی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی پێدانی ڕسوماتی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی.
سەردانی ژووری یاریدەدەری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی بە دەستهێنانی ڕێکەوتی وەرگرتنەوە کە دوو (٢) هەفتەیە.
دوای دوو (٢) هەفتە، سەردانیکردنی بەشی پێدانەوەی کارتی نیشتمانی، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-02
دوا دەستکاری11-12-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.