وەرگرتنی مۆڵەتی بەخێوکەر بۆ سەرپەرشتی منداڵانی نەخۆش

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی بەخێوکەرییە بۆ فه‌رمانبه‌رى داواکار، کە کەسی پلە یەکی خێزانەکەی نەخۆشە یان خاوه‌ن پێداويستى تايبه‌تە توانای کارکردنيان نيیه پێویستیان بە بەخێوکەر هەیە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی بەشی لیژنە پزیشکیەکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
وەزارەتی تەندروستی / دیوانی وەزارەت
مەرجەکان
ڕاپۆرتی پزیشکی، کە جۆری نەخۆشی و پلەی پەککەوتنی بە ڕێژەی (٪١٠٠) دیاریكرابێت و ئاماژە بەوە کرابێت کە پێویستی بە بەخێوکەر هەیە لەگەڵ دیاریکردنی ماوەی مۆڵەتەکە.
بەخێوکەر دەبێت تەمەنی لە نێوان هەژدە (١٨) بۆ شەست و سێ (٦٣) ساڵ بێت.
نابێت هیچ بەخێوکەرێک لە یەک کاتدا خۆی بۆ چاودێریکردنی زیاتر لە دوو (٢) کەمئەندام تەرخانبکات.
پێشکەشکردنی بەڵێننامەی دادی لە لایەن بەخێوکەر، کە مەرجەکانی بەخێوکەری تێدایە هیچ کارێک ئەنجامنادات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بۆ کەسی کەمئەندام:
ناسنامەی کەمئەندامی.
کارتی نیشتمانی یان ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی.
کارتی زانیاری.
سێ (٣) وێنەی کەسی.
بۆ بەخێوکەر:
کارتی نیشتمانی یان ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی.
کارتی زانیاری.
سێ (٣) وێنەی کەسی.
نووسراوی لارینەبوونی شوێنی کارەکەی.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ سێ (٣) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز لە شوێنی کارەکەی دەستپێدەکات.
سەردانی بەڕێوەبەری کارگێڕی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری و وەرگرتنی ڕەزامەندی.
سەردانی بەڕێوەبەری شوێنی کارەکەی دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی داواکارییەکەی.
سەردانی بەشی کارگێڕی دەکات، بە مەبەستی نووسراوکردن.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دەکات بە پێی شوێنی کارەکەی.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندیدان.
سەردانی بەشی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی ئامادەکردنی نووسراو بۆ وەزارەتی تەندروستی.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
سەردانی وەزارەتی تەندروستی دەکات.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارگێڕی و دارایی دەکات لەناو وەزارەت.
سەردانی خۆیەتی، بەشی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی نووسراو.
سەردانی بەڕێوەبەری کارگێڕی دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی نووسراو.
سەردانی نووسینگەی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی هامشکردن.
سەردانی نووسینگەی وەزیر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندیدان.
سەردانی بەشی خۆیەتی دەکات، بە مەبەستی دەرکردنی فەرمانی وەزاری سەبارەت بە پێدانی مۆڵەتی بەخێوکەر.
سەردانی بەشی چاپ دەکات، بە مەبەستی چاپکردنی نووسراوی مۆڵەتەکەی.
سەردانی خۆیەتی، بەشی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن.
سەردانی بەڕێوەبەری کارگێڕی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردن.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردن.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-70
دوا دەستکاری04-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.