وەزارەتی تەندروستی

پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی زەیت و ڕۆنی خەست یان کەرەستە سەرەتایەکەی لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی دەروونی، بۆ کەسانى تووشبوو به‌ کێشەی دەروونی، لە شێوازی چارەسەری و ڕاوێژکاری.
پێدانی ڤاکسین به‌ گەوران لە پێناو پاراستنیان لە نەخۆشییە گوازراوەکان وەک (ئەنفلۆنزا، نەخۆشی هەوکردنی جۆری B، تایفۆد و گرانەتا، هەوکردنی پەردەی دەماغ، سوورێژە، ڤاکسینی هاری سەگ-ڤاکسینی نیمۆ کۆکەڵ و ڤاکسینی زەرەتا).
پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی خواردنەوە وزەبەخش یان کەرستە سەرەتاییەکەی، کە لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانانەوە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردە دەکرێت.
پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی شیری وشکە (شیری منداڵان و گەوران) لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.