ڕێکخستنی خێزانی

پێناسە
پێدانی زانیاری بە ئافرەتان و ڕێگەکانی دوورخستنەوەی نێوان دوو سکپڕی به‌ پێدانى (دەنکۆڵەی ڕێگەگرتن، دەرزی، لولب، کۆندۆم).
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
ئافرەتەکە لە تەمەنی زایندی دا بێت. واتا لە نیوان (١٥ تا ٤٥) ساڵى بێت.
هەر ئافرەتێک بیەوێت لە ماوەیەک دووگیان نه‌بێت دەتوانێت سوودمه‌ند بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پێویست بە ناسنامە و بەڵگەنامە ناکات.
ماوەی پێویست
یەک (١) ڕۆژ.
تێچوو
- دانانی لولب، بڕى (٢,٥٠٠) دوو هەزار و پێنج سەد دینار.
- یەک شریت، بڕى (٥٠٠) پێنج سەد دینار.
- واقی ژکرى، بڕى (٥٠٠) پێنج سەد دينار.
- دیپۆپرۆڤیرا، بڕى (١,٢٥٠) هەزار و دوو سەد و پەنجا دینار.
- هەڵگرتنی لولب، بڕى (١,٥٠٠) هەزار و پێنج سەد دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی ژووری تۆمار دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوی ئافره‌ته‌که‌.
سەردانی ژووری پزیشک دەکات، بە مەبەستی ئەوەی ڕێگای گونجاوی بۆ دیاریبکرێت.
سەردانی ژووری ڕێکخستنی خێزان دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ئەو ڕێگایەی پزیشک بڕیاری لەسەر داوە و دیاریکردنی ڕێکەوتی سەردانی داهاتوو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-57
دوا دەستکاری04-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.