خۆ تۆمارکردن بۆ هاوردنی شیری وشک

پێناسە
تۆمارکردنی هەر کۆمپانیا یان کارگە یان بازرگانێکە بە مەبەستی هاوردەکردنی شیری وشک.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- بەرێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی و خۆراک-بەشی چاودێری خۆراک

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
وەزارەتی تەندروستی/ دیوانی وەزارەت
مەرجەکان
ئەم خزمەتە لە ڕێگای بریکارەوە پێشکەشدەکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
نووسینی سەر بەرهەمەکە پێویستە بە زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی بێت.
گرێبەستی ڕاستێندراو لە وەزارەتی داد لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە (وڵاتی دایک) نێوان خۆی و ئەو شوێنەی کە شیرەکەی لێ هاوردە دەکات.
ئەگەر کۆمپانیا بوو:
مۆڵەتی تەندروستیی کۆگا.
بڕیاری کارگێڕی.
مۆڵەتی دامەزراندنی کۆمپانیا.
بۆ بازرگانان:
ناسنامەی ژوورەکانی بازرگانی.
مۆڵەتی تەندروستیی کۆگا.
بۆ کارگە:
مۆڵەتی تەندروستیی کارگە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵێننامەی یاسایی.
ناسنامەیەکی فەرمی.
کۆپیەکی هەر بەڵگەنامەیەک.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
‌بێبه‌رامبه‌رە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستی و خۆراک لە دیوانی وەزارەت دەکات.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی داواکاری.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی داواکارییەکە.
سەردانی بەشی چاودێری خۆراک دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن لە داواکارییەکەی.
سەردانی بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و خۆراک دەکات، بە مەبەستی هامشکردن.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانی بەشی چاودێری خۆراک دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی بەڵێننامە.
سەردانی بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و خۆراک دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی بەڵێننامە.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی بەڵێننامەکە.
سەردانی بەشی یاسایی دەکات، بە مەبەستی پەسەندکردنی بەڵێننامە.
سەردانی بەشی چاودێریی و سەلامەتی خۆراک دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی فۆڕم.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-20
دوا دەستکاری04-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.