دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی کۆمپانیاکانی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی

پێناسە
دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتە بۆ ئەو کۆمپانیایانەی کە هاوردەی دەرمان، ئامێر و پێداویستیی پزیشکی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی » دیوانی وەزارەتی تەندروستی لە پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
وەزارەتی تەندروستی / دیوانی وەزارەت
مەرجەکان
بۆ هاوردەکردنی دەرمان:
پشتگیری دەرمانسازێک لە سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، کە ماوەی خزمەتەکەی لە پێنج (٥) ساڵ کەمتر نەبێت.
ڕووبەری کۆگاکەی لە (٤٠٠) مەتر دووجا کەمتر نەبێت، بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٨.
بۆ هاوردەکردنی کەلوپەل و پێداویستیی پزیشکی:
هێنانی نووسراوی پشتگیری لە سەندیکای پزیشکان، کە خزمەتەکەی لە پێنج (٥) ساڵ کەمتر نەبێت.
پێویستە کۆگاکەی لە (٢٠٠) مەتر دووجا کەمتر نەبێت، بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢٠.
بۆ هاوردەکردنی ئامێری پزیشکی:
هێنانی نووسراوێکی پشتگیری لە سەندیکای ئەندازیاران، کە ماوەی خزمەتەکەی لە سێ (٣) ساڵ کەمتر نەبێت.
پێویستە کۆگاکەی لە (١٠٠) مەتر دووجا کەمتر نەبێت، بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢٠.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیای ڕاستێندراو لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
بڕیاری کارگێڕی کۆمپانیای ڕاستێندراو لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیای ڕاستێندراو لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
نووسراوی دەستبەسەرداگرتنی ناوی بازرگانی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
پاکانەی باجی دەرامەتی کۆمپانیاکان.
ماوەی پێویست
حەوت (٧) بۆ دە (١٠) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی نووسراوی ڕەزامەندی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، ژمارە (٦٠٣) لە بەرواری ٥\٢\٢٠١٨ بڕگەی (٤٦ و ٤٧) بڕی:
- (٣,٠٠٠,٠٠٠) سێ ملیۆن دینار بۆ پێدانی مۆڵەتی کۆماپانیا.
- (٢,٠٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن دینار بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی کۆماپانیا کە دوو (٢) ساڵ جارێکە.



ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی، بەشی پێدانی مۆڵەتی کۆمپانیاکان لە دیوانی وەزارەت دەکات.
بەشی پێدانی مۆڵەتی کۆمپانیاکان، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەری یاسایی، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی داواکارییەکەی بۆ وەزیر.
سەردانیکردنی نووسینگەی وەزیر، بە مەبەستی پەسەندکردنی داواکارییەکەی.
بەشی پێدانی مۆڵەتی کۆمپانیاکان، بە مەبەستی پێدانی نووسراو.
سەردانیکردنی نووسینگەی وەزیر، بە مەبەستی واژۆکردنی نووسراوەکە.
بردنی نووسراوەکە بە پێی سنووری جوگرافی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتییە تەندروستییەکان لە پارێزگاکان، بە مەبەستی پشکنینی ئۆفیس و کۆگای کۆمپانیا.
سەردانیکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی، بەشی پێدانی مۆڵەتی کۆمپانیاکان لە دیوانی وەزارەت، بە مەبەستی پێشکەشکردنی ئەنجامی پشکنینی ئۆفیس و کۆگای کۆمپانیا.
بەشی پێدانی مۆڵەتی کۆمپانیاکان، بە مەبەستی پێشکەشکردنی ئەنجامی پشکنینی ئۆفیس و کۆگای کۆمپانیا.
سەردانیکردنی نووسینگەی وەزیر، بە مەبەستی پێدانی مۆڵەت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-69
دوا دەستکاری03-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.