پشکنینی (فیزیای، کیمیای، بایۆلۆژی) بۆ خواردن و خواردنەوە

پێناسە
پشکنينى خۆراکه‌ له‌ ڕووی (فيزيايى و بايۆلۆژى و کيمياوى)، بۆ دڵنيابوون له‌ جۆر و کوالێتى خۆراکه‌که‌؛ تا بزانرێت شياوه‌ له‌ ڕووى مرۆييه‌وه‌ بۆ خواردن و خواردنه‌وه‌.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
پێویستە وەرگرتنی نموونەی خۆراکەکە (خواردن، خواردنەوە) لە لایەن تیمەکانی چاودێریی تەندروستی خاڵە سنوورییەکان و بازاڕی ناوخۆ وەربگيرێت.
پێویستە شێوەی وەرگرتنی نموونەی خۆراکەکە تەندروست بێت.
نموونەی خۆراکەکە لە ناو بۆکسی گونجاو بێت، بۆ هەڵگرتنی لە پلەی گەرمی گونجاو و ستاندارد.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پێویستە بەڵگەنامە پێویستەکان دەستنیشان بکرێن.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ سێ (٣) ڕۆژ.
تێچوو
کرێی وه‌رگرتنى نموونە بڕى (٣,٠٠٠) سێ هەزار دينار.
پشکنینی فیزیای بۆ خۆراک (خواردن، خواردنەوە) بڕى (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دينار.
پشکنینی کیمیای بۆ خۆراک (خواردن، خواردنەوە) بڕی (١٠,٠٠٠) دە هەزار دينار.
پشکنینی بایۆلۆجی بۆ خۆراک (خواردن، خواردنەوە) بڕى (١٠,٠٠٠) دە هەزار دينار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
تیمەکانی چاودێریی تەندروستی لە خاڵە سنوورییەکان و بازاڕی ناوخۆ نموونە وەردەگرن بۆ بەرهەمی خۆراکی بە شێوەی (X، Y، Z) و هەڕەمەکی لە ناو کۆنتێنەرەکان.
دوای وەرگرتنی نموونەی خۆراک دەبێت بە نووسراوی فەرمی لە لایەن چاودێری تەندروستی دەچیتە تاقیگەکانی خۆراک (خواردن، خواردنەوە)، بە مەبەستی دڵنیابوون لە جۆر و کوالێتی خۆراکەکە کە ئایا شیاوە بۆ خۆراکی مرۆیی، و کۆدکردنی تایبەت بە خۆیان ئەمەش بۆ تێکەڵاو نەبوونی ئەنجامی پشکنین.
دەبێت نموونەی وەرگیراو (استیلام نمازج) تۆمار بکرێت.
دابەشکردنی نموونەکان بۆ هۆبەکانی (فیزیای، کیمیای، بایۆلۆژی) دوای پشکنین لەم هۆبانە ڕاپۆرت دەردەچێت، بە نووسراو ئەنجامی پشکنین بە بێ ناو ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری تەندروستی دەکرێت.
سەردانی ژووری بەرپرسی هۆبەکانی پشکنینی (فیزیای، کیمیای، بایۆلۆژی) دەکات، بۆ دڵنیای پشکنینەکە بە گوێرەی پشکنینەکان.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری تاقیگەکان دەکات، بۆ وردبینیکردن لە ئەنجامی پشکنین.
سەردانی ژووری هۆبەی چاودێریی تەندروستی/ بەڕێوەبەراتییە گشتییەکان (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، ڕاپەڕین، شارەزوور، کۆیە) دەکات، بۆ وردبینیکردنی لە ئەنجامی پشکنینەکە، بەرزکردنەوەی بۆ سەرووی خۆی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتییەکانی خۆپاراستنی تەندروستی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، ڕاپەڕین، شارەزوور، کۆیە) دەکات، لە هەرێمی کوردستان، ئەمەش بۆ مەبەستی کاری پێویست ژووری چاپکردن بە مەبەستی ده‌رکردنى نووسراو.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بۆ بە ژمارە کردنی نووسراوەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-22
دوا دەستکاری04-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.