پێدانی مۆڵەتی هاوردن بۆ کۆمپانیا و کارگە و شوێنی فرۆشتنی خواردنەوەی بەرهەمە کهولییەکان

پێناسە
پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی خواردنەوە کهولییەکان یان کەرەستەی سەرەتاییەکەی لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
نووسینی سەر بەرهەمەکە پێویستە بە زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی بێت.
کۆمپانیا یان کارگە یان بازرگان لە وەزارەتی تەندروستی تۆمارکراو بێت.
بۆ کارگە:
لە کاتی زیادکردنی هەر بەرهەمێکی تری خواردنەوە کهولییەکان، دەبێت بەرهەمەکەی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تۆمارکراو بێت.
نوێکردنەوەی ساڵانەی نووسراوی لارینەبوون بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکەی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پسوولەی کڕین (Invoice)، کە لە لایەنی فەرمیی وڵاتی بەرهەمهێن پشتڕاستکرابێتەوە.
لیستی بەرهەمەکان (Packing list)ی وڵاتی بەرهەمهێن.
بەڵگەنامەی تەندروستی، کە لە لایەنی فەرمیی وڵاتی بەرهەمهێن پشتڕاستکرابێتەوە.
بەڵگەنامەی فرۆشتنی ئازاد (Free sale)، کە لە باڵیۆزخانەی عێراق یان نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە وڵاتی بەرهەمهێن پشتڕاستکرابێتەوە.
بەڵگەنامەی سەرچاوە (شهادة المنشاء)، کە لە لایەنی فەرمیی وڵاتی بەرهەمهێن پشتڕاستکرابێتەوە.
بەڵگەنامەی شیکاری (شهادة تحلیل)ی وڵاتی بەرهەمهێن.
ماوەی پێویست
دوو (٢) بۆ سێ (٣) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستی و خۆراک لە دیوانی وەزارەت دەکات.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی داواکاری.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی داواکارییەکە.
سەردانی بەشی چاودێری خۆراک دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن لە بەڵگەنامەکان.
سەردانی بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و خۆراک دەکات، بە مەبەستی هامشکردن.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانی نووسینگەی تایبەتی وەزیر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانی بەشی چاودێری خۆراک دەکات، بە مەبەستی چاپکردنی نووسراوی ڕێگەپێدان.
سەردانی بەڕێوەبەری پاراستنی و تەندروستی و خۆراک دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی نووسراوەکە.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی نووسراوەکە.
سەردانی نووسینگەی تایبەتی وەزیر، بە مەبەستی ڕەزامەندی کۆتایی.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-21
دوا دەستکاری04-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.