خۆتۆمارکردن بۆ هاوردنی خواردنەوەی کهولی و دروستکردنی لە لایەن کارگەکان

پێناسە
تۆمارکردنی هەر کۆمپانیا یان کارگە یان بازرگانێکە بە مەبەستی هاوردەکردنی خواردنەوەی کهولی یان کەرەستەی سەرەتایی دروستکردنەکەی.
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
ئەم خزمەتە لە ڕێگای بریکارەوە پێشکەشدەکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
نووسینی سەر بەرهەمەکە پێویستە بە زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی بێت.
وەرگرتنی (وکالة الحصریة)ی کۆمپانیای سەرەکی یان کارگە و پشتڕاستکردنەوەی لە باڵیۆزخانەی عێراقی ئەو وڵاتە یان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە هەمان وڵات.
ئەگەر کۆمپانیا بوو:
مۆڵەتی تەندروستیی کۆگا.
بڕیاری کارگێڕی کۆمپانیا.
مۆڵەتی دامەزراندنی کۆمپانیا.
خاوەن کۆمپانیا ناسنامەی ژووری بازرگانی هەبێت.
هێنانی بەڵگەنامەی تۆمارکردنی ناوی بازرگانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و هێمای بازرگانی لە بەشی تۆماری هێماکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
دەبێت کۆمپانیا تایبەت بێت بە هاوردنی خواردن و خواردنەوە یان کۆمپانیای گشتی بڕگەی چاڵاکی هاوردنی خواردن و خواردنەوەی هەبێت.
بۆ بازرگانان:
ناسنامەی ژوورەکانی بازرگانی.
مۆڵەتی تەندروستیی کۆگا.
بۆ کارگە:
مۆڵەتی تەندروستیی کارگە.
بازرگان یان کۆمپانیا دەبێت بەر لە هاوردەکردنی بەرهەمەکەی تیمێک لە وەزارەتی تەندروستی بۆ کارگەی بەرهەمهێن بنێرێت، بە مەبەستی دڵنیابوون لە هەموو ئەو زانیارییانەی کە لە ڕێنمایی ژمارە (٧٤٨١) لە ٢٠١٨/٧/١٧ لە بەشی چوارەمدا هاتووە.
بەڵگەنامەی تۆمارکردنی ناوی بازرگانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و هێمای بازرگانی لە بەشی تۆماری هێماکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بهێنێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵێننامەی یاسایی.
ئەگەر کۆمپانیا بوو یان کارگە یان بازرگان بوو:
ناسنامەیەکی فەرمیی خاوەنەکانیان.
وێنەیەکی کۆپی هەر بەڵگەنامەیەک.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستی و خۆراک لە دیوانی وەزارەت دەکات.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی داواکاری.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی داواکارییەکە.
سەردانی بەشی چاودێریی خۆراک دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن لە داواکارییەکەی.
سەردانی بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و خۆراک دەکات، بە مەبەستی هامشکردن.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانی بەشی چاودێریی خۆراک دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی بەڵێننامە.
سەردانی بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و خۆراک دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی بەڵێننامە.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی بەڵێننامەکە.
سەردانی بەشی یاسایی دەکات، بە مەبەستی پەسەندکردنی بەڵێننامە.
سەردانی بەشی چاودێریی و سەلامەتی خۆراک دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی فۆڕم.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-14
دوا دەستکاری04-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.