پێناسە
پێدانی نوسراوی هاوردەکردنی کەرەستەی سەرەتاییە لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانان کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی تەندروستی / بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی / بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراک
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- بەرێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی و خۆراک-بەشی چاودێری خۆراک

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
وەرزارەتی تەندروستی/ دیوانی وەزارەت
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بریکارنامە، ئەگەر مامەڵەکە لە لایەن خودی خزمەتخواز ئەنجام نەدرا.
کارگە یان کۆمپانیا یان بازرگان تۆمارکراو بێت لەوەزارەتی تەندروستی.
نوسینی سەر بەهەمەکە پێویستە بە زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی بێت.
لە کاتی زیادکردنی هەر بەرهەمێکی تر، دەبێت تۆماری هێما بازرگانییەکەی پێشکەشی وەزارەتی تەندروستی بکات.
نوێکردنەوەی ساڵانەی نوسراوی لاری نەبوون بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکەی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پسولەی کڕین (Invoice) کە ڕاستێندراو بێت لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی وڵاتی بەرهەمهێن.
لیستی بەرهەمەکان (Packing list)ی وڵاتی بەرهەمهێن.
بەڵگەنامەی تەندروستی وڵاتی بەرهەمهێن.
بەڵگەنامەی شیکاری (شهادة تحلیل)ی وڵاتی بەرهەمهێن.
بەڵگەنامەی سەرچاوە (شهادة المنشاء) کە ڕاستێندراو بێت لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی وڵاتی بەرهەمهێن.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک بۆ (٣) سێ ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی و خۆراک لە دیوانی وەزارەت دەکات.
ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی داواکاری.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی، بە مەبەستی هامشکردنی داواکارییەکە.
بەشی چاودێری خۆراک، بە مەبەستی وردبینیکردن لە بەڵگەنامەکان.
بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و خۆراک، بە مەبەستی هامشکردن.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
نوسینگەی تایبەتی وەزیر، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
بەشی چاودێری خۆراک، بە مەبەستی چاپککردنی نوسراوی ڕێگەپێدان.
بەڕێوەبەری پاراستنی و تەندروستی و خۆراک، بە مەبەستی هامشکردنی نوسراوەکە.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی، بە مەبەستی ئارستەکردنی نوسراوەکە.
نوسینگەی تایبەتی وەزیر، بە مەبەستی ڕەزامەندی کۆتایی.
ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نوسراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-02
دوا دەستکاری19-07-2022

Add new comment