647
خزمەتی تایبەت
کوردیالعربيةEnglish

بەدەستهێنانی ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکی (پشکنینی چاو بۆ مۆڵەتی شۆفێری)

پێناسە
پشکنینی جەستەیی و دەروونی هاوڵاتییە، بە مەبەستی پێدانی ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکی.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی- یەکەی لیژنەی پزیشکی هەمیشەیی پارێزگا

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
هەولێر
سێتاقان / نزیک هۆتێل فەرید
07704621141
سلێمانی
شەقامی قەنات / بەرامبەر نەخۆشخانەی سەفینی ئەهلی
مەرجەکان
بۆ مۆڵەتی شۆفێری گشتی (عمومي) دەبێت:
ڕادەی بینینی چاو لە دووری شەش (٦) مەتر ژێرەوەی لە سی (٣٠) پلە تێپەڕ نەکات. بۆ نموونە چاوی ڕاست ٦\١٢ بێت، چاوەکەی تر نابێت لە ٦\١٨ تێپەڕیت.
سەرجەم جەستەی تەواو بێت، کەموکوڕی نەبێت.
نوێکردنەوە پێنج (٥) ساڵ جارێکە.
بۆ مۆڵەتی شۆفێری تایبەت (خصوصي):
مۆڵەتی شۆفێری گونجێنراو (محور) بە خزمەتخواز دەدرێت، ئەگەر بەشێک لە جەستەی پەککەوتە بێت یان کەموکورتی هەبێت بە پێی پەککەوتەییەکەی مۆڵەتەکەی وەردەگرێت.
لە کاتی نەبوونی زگماکی یان لەدەستدانی یەک چاو، نوێکردنەوەی مۆڵەتەکە سێ (٣) ساڵ جارێک دەبێت.
بۆ کەم بیستتان، پێویستە بە بەکارهێنانی بیستۆک ببیستێت، نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەشی بە شێوەی ساڵانەیە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
نامیلکە (کراسە) لە بەڕێوەبەرایەتیی مۆڵەتی شۆفێری پارێزگا بە پێی سنووری جوگرافی.
دوو (٢) وێنەی کەسی خزمەتخواز.
ماوەی پێویست
پازدە (١٥) بۆ سی (٣٠) خولەک.
تێچوو
لە سلێمانی بە پێی فەرمانی کارگێڕی ژمارە (٧٠) لە ٩\٣\٢٠١٦ بڕی:
(١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر پشکنینی چاو بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری یان نوێکردنەوەی.
لە هەولێر، دهۆک، گەرمیان و هەڵەبجە بە پێی ڕێنمایی ژمارە () ماددەی () بڕی:
(١٥,٠٠٠) پازدە هەزار دینار بەرامبەر پشکنینی چاو بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری یان نوێکردنەوەی.

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکەی لیژنەی پزیشکی سەر بە وەزارەتی تەندروستی دەکات.
سەردانیکردنی ژووری پسوولە بڕین، بە مەبەستی لێ وەرگرتنی ڕسوماتی پشکنین.
سەردانیکردنی هۆڵی کۆبوونەوەی لیژنەکان، بە مەبەستی پشکنین و وەرگرتنەوەی ئەنجامەکەی.
سەردانیکردنی ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی دەرچوو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-67
دوا دەستکاری03-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.