هاتووچۆ و لێخوڕین

هەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلێک یان هەر ئامێرێکی کشتوکاڵی و بیناسازی خاوەنی ساڵیانه‌ی تایبەت بە خۆیەتی، لە ڕۆژی دەرچوونی ساڵیانەکەوە ماوەی بەسەرچوونی پێنج (٥) ساڵه‌. خاوەنی ساڵیانە پێویستە لە کاتی بەسەرچوونی ساڵیانەکەی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند ساڵیانەکەی تازەبکاتەوە.
تۆمارکردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یه‌ یان ئەو ئامێرانەیە له‌ ده‌ره‌وەی وڵات به‌ شێوه‌یه‌کی یاسایی هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان کراون. وەک (ژماره‌ کاتی) له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی هاتووچۆی پارێزگاکان تۆمارده‌کرێن و ژماره‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ی پێده‌درێت، که‌ لێی تۆمار ده‌کرێت. ئەو ساڵیانەیەی دەدرێت بەهەر ئۆتۆمبێلێک بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵ بەکار دێت، دواتر پێویستە نوێبکرێتەوە.
گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێل، ماتۆڕسکیل یان ئامێرەکانە له‌ کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، مافێکی یاسایی هەر تاکێکە، کە لە ئەنجامی کڕین و فرۆشتن یاخود هەر هۆکارێکی تر، بخوازێت خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل، ئامێر یان ماتۆڕسکیلەکەی بگوازێتەوە.
هەر هاوڵاتی یان دانیشتوویەکی هەرێمی کوردستان، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی هەیە، ئەم مۆڵەتە بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵە و دوای ئەم ماوەیە بەسەردەچێت و پێویستە نوێبکرێتەوە.
پێدانی مۆڵەتی ڕه‌شکردنی جامی ئۆتۆمبێلە له‌سه‌ر داواکاری خاوه‌نی ئۆتۆمبێل، به‌ ئه‌نجامدانی ڕێکاره‌ یاساییه‌کان لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی تایبەتمەند، بۆ ماوەی ساڵێک.
هەر هاوڵاتییەکی بیانی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، دەتوانێت مۆڵەتی شۆفێری کاتی بە دەستبهێنێت، ئەگەر لە وڵاتی خۆی خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕین بێت. ئەم مۆڵەتە کاتییە بۆ ماوەی یەک (١) ساڵ بەکاردەهێنرێت، دەتوانرێت تازەبکرێتەوە.