پێناسە
هەر هاوڵاتییەک ڕەگەزنامەی عێراقی هەبێت، تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری ئۆتۆمبێلی هەیە بۆ مۆڵەتی شوفێری جۆری تاکسی.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سێمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین
440
مەرجەکان
هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
پێشتر مۆڵەتی جۆری B بەدەست هێنابێت و ساڵێکی بەسەردا تێپەڕبووبێت، تەمەنی (٢٠) بیست ساڵی تەواو کردبێت.
دەرچوون لە پشکنینە پزیشکییەکان کە بۆ پێدانی هەموو جۆرەکانی مۆڵەتی شوفێری دیاری کراوە.
هەرکەسێک کە داوای مۆڵەتی شوفێری دەکات، دەبێت لە شوێنی جوگرافی نیشتەجێبوونی خۆی، لەو بەڕێوەبەرایەتییە داوا بکات کە لەو سنوورەیە.
داواکارییەک پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند بکات.
هێنانی بڕوانامەی بێتاوانی (شهادة عدم المحکومیة) لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەڵگەکانی تاوان کە بسەلمێنرێت داواکار بە تاوان یان کەتنێکی ئابڕووبەر سزا نەدرابێت.
نابێت حوکمێکی دادگایی دەرچوبێت لە دژی بە قەدەغەکردنی لە لێخورینی سوارۆکان.
گۆڕینی مۆڵەتی شوفێری بۆ (تاکسی) تاقیکردنەوەی تیۆری و پراکتیکی ناکات.
هاووڵاتیانی سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كە دانيشتووى هەرێمی كوردستانن، بەپێی پشتگیری شوێنی دانیشتن لەلایەن موختار و قائیمقامیەت مۆڵەتی شوفێری تەکسی پێ دەدرێت.
دەستەواژەی (TAXI) لەسەر پشتی کارتی مۆڵەت دەنووسرێت لە شوێنی تێبینییەکان وەک ئاماژەیەک بۆ مافی خاوەنەکەی بۆ کارکردن وەک شوفێری تاکسی، دواتر لۆگۆی تەکسی لە ئۆتۆمبێلەکەی دەدرێت.
مۆڵەتی شوفێری بە گشت جۆرەكانیەوە بۆ ماوەی (٥) ساڵ كارى پێ دەكرێت و نوێ دەكرێتەوە بە مەرجی ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكيیەكان.
هەڵگری مۆڵەتی شوفێری مافی هەیە پێش (٦) مانگ لە رێکەوتی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەى داوكاری نوێ کردنەوە پێشکەش بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی.
کارتی زانیاری.
(٢) دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ قەبارەی (٣×٤)سم.
فۆرمی داواکاری پێدانی مۆڵەتی شۆفێری جۆری تەکسی.
وێنەی ڕەسەنی مۆڵەتی شۆفێری.
نووسراوی بڕوانامەی بێتاوانی هاوڵاتی.
ماوەی پێویست
(٢) دوو بۆ (٣) سێ ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠٢٤ ڕێنمایی میکانیزمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر هەر داواکارییەکی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە پێدانی فۆرمی مۆڵەتی شوفێری بۆ هەموو جۆرەکانی و هەر جۆرە مامەڵەیەکی تر.
- بڕی (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە پێدان و نوێکردنەوەی کارتی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر هەر داواکارییەکی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە پێدانی فۆرمی مۆڵەتی شوفێری بۆ هەموو جۆرەکانی و هەر جۆرە مامەڵەیەکی تر.
- بڕی (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە پێدان و نوێکردنەوەی کارتی مۆڵەتی شوفێری.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی کردنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن/بەرێوەبەرایەتی گواستنەوە و گەیاندنی تایبەتمەند، بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی زانیاری شۆفێری تەکسی.
سەردانی کردنی بەڕێوبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی تایبەتمەند، بەمەبەستی هێنانی نووسراوی بڕوانامەی بێتاوانی.
سەردانی کردنی بنکەی ئاسایشی شوێنی دانیشتن، بەمەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەمنی.
سەردانی کردنی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی تایبەتمەند/ بەشی مۆڵەت، ئەگەر مۆڵەتە شوفێرییەکەی سیستەمی کۆن بێت یاخود مۆڵەتی نوێ بێت، پێوستە پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدات لە هەمان باڵەخانە.
سەردانی کردنی وێسگەکانی (تۆماری زانیاری، ووردبین، پشکنینی ئەنجامی پزیشکی، ژمێریاری، چاوەروانی چاپی مۆڵەت) مۆڵەتەکەی وەردەگرێتەوە و دەستەواژەی (Taxi) بۆ تۆماردەکرێت لەڕووی دواوەی مۆڵەتەکە.
دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە و گەیاندنی تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی کارتی کارکردن و پێوە لکاندنی لۆگۆی تەکسی لەسەر ئۆتۆمبێلەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
moi-72
بابەت
دوا دەستکاری
09-03-2026