پێناسە
تۆمارکردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یه له ده‌ره‌وەی وڵات به شێوه‌یه‌کی یاسایی هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان کراون. وەکو (ژماره کاتی) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی هاتووچۆی پارێزگاکان تۆمار ده‌کرێن و ژماره‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ی پێ ده‌درێت که لێی تۆمار ده‌کرێت. ئەو ساڵیانەیەی دەدرێت بەهەر ئۆتۆمبێلێک بۆ ماوەی (٥) پێنج ساڵ بەکاردێت، دواتر پێوستە نوێ بکرێتەوە.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ
/ بەرێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم
/ بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
066188
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک کارگەی قیرتاوی سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
062188
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئێمێڵ:- info@sultraffic.com
ئێمێڵ:- info@sultraffic.com
053188
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەرەکی ڕاپەڕین
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
ئەو هاووڵاتییەی ئۆتۆمبێلەکەی بە ناوی خۆی دەکات تەمەنی (١٨) هەژدە ساڵ یان زیاتر بێت.
ده‌بێت به یاسایی ئۆتۆمبێله‌که هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان کرابێت له یه‌کێک له مه‌رزه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسایی ئۆتۆمبێل واتا (مه‌نه‌فیست)ی ڕەسەن بێت.
بوونی گرێبه‌ستی نێوان کڕیار و کۆمپانیای فرۆشیار.
کەسانی بیانی مافی خاوەنداریەتی (بەناوکردن)ی ئۆتۆمبێلی هەیە جگە لە ئۆتۆمبێلی جۆری کرێ.
پێویستە ئۆتۆمبێلەکە پشکنینی لاشە و پشکنینی (opvi) هەززەی هەبێت. بۆ ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتر تەنها پشکنینی لاشەی پێوستە.
مەرجە دوای کڕینی ئۆتۆمبێل لە کۆمپانیای هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، لە ماوەی (٦٠) ڕۆژدا تۆمار بکرێت لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ، دوای ئەو ماوەیە سزای دواکەوتنی دەکەوێتە سەر.
بوونی گرێبەست لە نێوان کڕیار و کۆمپانیای هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل.
هەبوونی بریکارنامەی یاسایی ئەگەر خزمەتەکە لە لایەن بریکارەوە داوابکرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى).
کارتی زانیاری.
ئەگەر بیانی بێت (پاسپۆرت و کارتی نشینگە).
وێنه‌یه‌کی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ئەو کەسەی کە ئۆتۆمبێلەکەی بەناو دەکرێت.
گرێبەستی کڕین لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
پاش هێنانی فۆرمی پشکنین ئۆتۆمبێل و بڕینی چەکی پارە لە بانکەکانی هەرێم، لە ناو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ بە (یەک) ڕۆژ تابلۆ و ساڵیانە وەردەگرێتەوە.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
ا/ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت بۆ یه‌که‌م جار(٤٢،٠٠٠) چل و دوو هه‌زار دینار.
ب/ ڕسوماتی تابلۆ گۆڕین (٥٥،٠٠٠) په‌نجاو پێنج هه‌زار دینار. بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کە عارەبانەی هەبێت، سێ تابلۆی بۆ دەبەسترێت (٨٢،٥٠٠) هەشتاو دوو هەزار و پێنج سەد دینار.
ج/ ڕسوماتی ژینگه و ڕێگا بۆ هه‌ر ساڵێک بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت (٢٠،٠٠٠) بیست هه‌زار دینار، بۆ ئۆتۆمبێلی کرێ بۆ هەر ساڵێک (٣٥،٠٠٠) سی و پێنج هەزار دینار، و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ هەرساڵێک (٧٠،٠٠٠) حەفتا هەزار دینار، بۆ ئۆتۆمبێلی بیناسازی و کشتوکاڵی بۆ هەرساڵێک (٤٠،٠٠٠) چل هەزار دینار.
د/ سزای دواکەوتن لە دوای گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا کە ماوەکەی (٦٠) شەست ڕۆژە، بۆ مانگی یه‌که‌م (١،٠٠٠،٠٠٠) یه‌ک ملیۆن دیناره و بۆ دواتر بۆ هه‌ر مانگێک بڕی (١٠٠،٠٠٠) سه‌د هه‌زار دیناری دەچێتە سەر.
ه/ ڕسوماته‌کانی چه‌کی هاتووچۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت:
ــ ئۆتۆمبێلی صالۆن تایبه‌ت (٣) پستۆن (٨٤٠،٠٠٠) هه‌شت سه‌د و چل هه‌زار دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی صالۆن تایبه‌ت (٤) پستۆن (١،٢٦٠،٠٠٠) ملیۆنێک و دوو سه‌د و شه‌ست هه‌زار دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی صالۆن تایبه‌ت (٥) پستۆن (١،٥٧٥،٠٠٠) ملیۆنێک و پێنج سه‌د و حه‌فتا و پێنج هه‌زار دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی صالۆن تایبه‌ت (٦) پستۆن (٢،١٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی صالۆن تایبه‌ت (٨) پستۆن (٢،٣٦٢،٠٠٠) دوو ملیۆن و سێ سه‌د و شه‌ست و دوو هه‌زار و پێنج سه‌د دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی ستشن تایبه‌ت (٤) پستۆن (١،٧٨٥،٠٠٠) ملیۆنێک و حه‌فت سه‌د و هه‌شتا و پێنج هه‌زار دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی ستشن تایبه‌ت (٦) پستۆن (٣،١٥٠،٠٠٠) سێ ملیۆن و سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی ستشن تایبه‌ت (٨) پستۆن (٣،٦٧٥،٠٠٠) سێ ملیۆن و شه‌ش سه‌د و حه‌فتا و پێنج هه‌زار دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی درع تایبه‌ت (٨،٤٠٠،٠٠٠) هه‌شت ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی پاص کرێ (١،٦٥٣،٠٠٠) ملیۆنێک و شه‌ست سه‌د و په‌نجا و سێ هه‌زار و حه‌وت سه‌د و په‌نجا دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی صالۆن کرێ (١،٩٤٢،٠٠٠) ملیۆنێک و نۆ سه‌د و چل و دوو هه‌زار و پێنج سه‌د دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی پیکاب تاک کابینه (١،٦٨٠،٠٠٠)ملیۆنێک و شه‌ست سه‌د و هه‌شتا هه‌زار دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی پیکاب ده‌بل کابینه (٣،٣٠٧،٥٠٠) سێ ملیۆن و سێ سه‌د و حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د دینار.
- ئۆتۆمبێلی جۆری بیناسازی و کشتوکاڵی لە ڕسوماتی چەکی ژمارە پێدان بەخشراون.
ــ جگه له‌و دوو بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر (١،٧٣٢،٥٠٠) ملیۆنێک و حه‌وت سه‌د و سی و دوو هه‌زار و پێنج سه‌د دینار.

ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز له به‌شی پشکنینی ئۆتۆمبێل پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکەی دەکات، به مه‌به‌ستی دڵنیابوون له ژماره‌ی لاشه. ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی سفر کیلۆمه‌تره و لێنهخوڕاوه ته‌نها پشکنینی لاشه‌ی بۆ ده‌کرێت، بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی سفر کیلۆمەتر نین پێویستی بە پشکنینی OPVI هەززە هەیە.
هێنانی چەکێکی بانکی (سەفتەجەی ڕاکێشان لەسەر بانک) له یه‌کێک لە بانکه بازرگانییە حکومییەکانی ئەو پارێزگایەی خزمەتخواز ئۆتۆمبێلەکەی لێ تۆمار دەکات.
دواتر خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس)، بە مەبەستی سکانکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکانی تۆمارکردن، دروستکردنی فایلی ئەلیکترۆنی بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکان و ناردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
سەردانی به‌شی (IT) بۆ دڵنیابوون له ڕاست و دروستی به‌ڵگه‌نامه و مه‌نه‌فیستی ئۆتۆمبێله‌که.
سەردانی بەشی سزا و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە نەبوونی سزا لەسەر ئۆتۆمبێلەکە. شێوازی نۆرەگرتن ئەلیکترۆنییە لە ڕێگەی ئامێری نۆرەگرتن.
ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌که سزای له‌سه‌ر بوو پێویسته لە پەنجەرەی سزادان بڕی ئه‌و سزایه بدات که له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌کەیە.
سەردانی په‌نجه‌ره‌ی ئه‌فسه‌ری په‌نجه‌مۆر، بە مەبەستی وەرگرتنی په‌نجه‌مۆر.
سەردانی په‌نجه‌ره‌ی کۆمپیوته‌ری ژماره دانان، بە مەبەستی وه‌رگرتنی ژماره‌ی ئۆتۆمێله‌که. به شێوه‌ی هەڕەمەکی ژمارەیەک دەستنیشان دەکرێت و ده‌بێته ژماره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌که.
دوای وەرگرتنی ژمارەی ئۆتۆمبێل، بۆ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر بوو کە توانای بارکردنی له (٢) دوو ته‌ن زیاتر بێت، هەروەها بۆ ئۆتۆمبێل و ئامێری جۆری کشتوکاڵی و بیناسازی، پێویسته فایلی تۆمارکردنەکە ببات بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باجەکان و خانوبەرەی میری، بۆ کردنەوەی فایلی پاکانه‌ی ئۆتۆمبێله‌که و هێنانەوەی پسولەی پاکانەکە.
دواتر دەچیتە په‌نجه‌ره‌ی ڕسومات، بە مەبەستی دانی بڕی ڕسوماتی دایاریکراو.
ڕادەستکردنی مامەڵەکە له په‌نجه‌ره‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه، بۆ وردبینیکردن و دڵنیابوون له نەبوونی که‌موکوڕی له مامه‌ڵه‌که، دواتر پسوله‌ی وه‌رگرتنی تابلۆت پێ ده‌درێت.
پەنجەرەی (ده‌رکرده و وه‌رگرته)، بە مەبەستی تۆمارکردنی پسولەی تابلۆ وەرگرتن.
بردنی ئۆتۆمبێل بۆ کارگه‌ی چاپکردنی تابلۆ بۆ بەستنی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێله‌که. بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری کشتوکاڵ و بیناسازی پێویست بە ئامادەبوونی ئۆتۆمبێلەکە ناکات.
گەڕانەوە بۆ ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ساڵیانه‌که لە پەنجەرەی وەرگرتنی ساڵیانە، بە مەرجی هێنانەوەی پسولەی تابلۆ گۆڕین.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-20
دوا دەستکاری27-03-2022
Add new comment