وەرگرتنی باجی پیشە و کارە بازرگانییەکان

پێناسە
هەموو خاوەن پیشە و چالاکییەکی بازرگانی و هەر سەرچاوەیەکی داهات کە قازانجی ساڵانەی هەبێت باج دەیگرێتەوە، پێویستە خاوەن پیشە و کاری بازرگانی ساڵانە باجی خۆیان بدەن لە پوختەی ئەو قازانجەی بە دەستی دەهێنن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەرێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى هەولێر ١
هەولێر / گەڕەکی نەورۆز / کۆمەڵگای باجەکان
ئیمێڵ: bbdaramat.hawler_1@yahoo.com
07504312662
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى هەولێر ٢
هەولێر / گەڕەکی نەورۆز / کۆمەڵگای باجەکان
ئیمێڵ: bjd.hawler2@gmail.com
07501993493
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى کۆیە
کۆیە / کۆمەڵگای دارایی
ئیمێڵ: bd.koya@gmail.com
07503971943
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى سۆران
سۆران/ کۆمەڵگای دارایی
ئیمێڵ: bajidaramatisoran@yahoo.com
07504670815
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى دهۆک
دهۆک / تاخی میدیا / شەقامی ئوسترالیا
ئیمێڵ: bajduhok@gmail.com
07504504526
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى زاخۆ
زاخۆ / نزیک باڵەخانەی نوێی دادگا
ئیمێڵ: bbdaramat.zakho@yahoo.com
07504334193
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى ئاکری
ئاکرێ/ گەڕەکی (١١)ی ئەیلول/ نزیک کۆمەڵگای دارایی ئاکرێ
ئیمێڵ: taxakre@yahoo.com
07504117122
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى سلێمانى ١
سلێمانی/ (٦٠)م / گردە بڕاوەکە / پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمێڵ: bajedaramat_slemany_1@yahoo.com

07702133002
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى سلێمانى ٢
سلێمانی/ (٦٠)م / گردە بڕاوەکە / پشت بەنزیختنەی بینایی
ئیمێڵ: bajedaramat.suly2@gmail.com
07501211866
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى گەرمیان
گەرمیان / ناو بازار / بەرامبەر باڵەخانەی بامۆک
ئیمێڵ: bajedaramategarmyan@gmail.com
07701363563
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى ڕاپەرین
ڕانیە/ شەقامی سەرکی / کۆمەڵگای فەرمانگەکان
ئیمێڵ: bajedaramat.raparen@hotmail.com

07701986045
تێبینەرایەتى باجى دەرامەتى چەمچەماڵ
چەمچەماڵ/ گەڕەکی ڕاپەڕین / بەرامبەر بانکی چەمچەماڵ
ئیمێڵ: tbd.chamchamal@gmail.com
07701585693
تێبینەرایەتى باجى دەرامەت و خانوبەرەى دەربەندیخان
دەربەندیخان/ کۆمەڵگای فەرمانگەکان
ئیمێڵ: tbdkh.darbandikhan@gmail.com
07701553558
مەرجەکان
دەبێت سەرچاوەی داهاتی هەبێت و داهاتەکەی نەبەخشرابێت لە باج بە پێی یاسای باجی دەرامەت ژمارە (١١٣) ساڵی ١٩٨٢ی هەموارکراو یاخود هەر یاسایەکی تری بەرکار.
پێویستە باجدەر لە ماوەی کەمتر لە بیست و یەک (٢١) ڕۆژ باجەکەی بدات، ئەگەر لەو ماوەیەدا باجەکەی نەدا سزا دەکەوێتە سەر بە ڕێژەی (٥%)ی باجەکەی، و ئەگەر تا چل و دوو (٤٢) ڕۆژ باجەکەی نەدا سزاکەی زیاد دەکرێت بە ڕێژەی (١٠%) باجەکەی. (بە پێی ماددەی ٤٥ لە یاسای ژمارە (١١٣)ی هەموارکراو).
ئەگەر باجدەر منداڵی هەبوو، باجی دەرامەتەکەی بۆ کەم دەکرێتەوە (بە پێی یاسای ژمارە (٢٦) ساڵی ٢٠٠٧ی هەمواری یاسای ژمارە (١١٣) ساڵی ١٩٨٢) بەم شێوەیەی خوارەوە:
- (٢,٥٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار بەخشین بۆ خۆی.
- (٢,٥٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار بەخشین بۆ هاوسەر.
- (٣٠٠,٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار بەخشین بۆ هەر منداڵێکی ناکام.
- (٥٠٠,٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار بەخشین بۆ تەمەنی گەورە پاش (٦٣) ساڵ.
- (٣,٢٠٠,٠٠٠) سێ ملیۆن و دوو سەد هەزار دینار بەخشین بۆ بێوەژن.
ئەگەر بڕی باجەکە لە (٥٠٠,٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار زیاتر بێت، پێویستە خزمەتخواز لە بانکێکی حکومی پارەکە بکات بە چەکی بانکی (سەفتەجەی بانک).
دەکرێت لە ڕێگای بریکارەوە خزمەتەکە داوابکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە.
کارتی زانیاری.
بۆ کەسانی بیانی کارتی نشینگە (اقامە) یاخود پاسپۆرت.
ناسنامەی منداڵەکانی کەسی باجدەر.
ماوەی پێویست
کەمترین کات یەک (١) کاتژمێر، زۆرترین کات دوو (٢) ڕۆژە.
تێچوو
- (٢,٠٠٠) دوو هەزار دینار یاداشتی خەمڵاندن دەکرێت بۆ هەژمارکردنی باجەکەی بە ڕێنمایی دارایی ژمارە (١٥) لە ڕێکەوتی ٢٢\٧\٢٠١٨ بڕگەی دوو خاڵی دوو.
- ئەگەر دەرخستە پێویست بکات ئەوا پێویستە (١٨،٠٠٠) هەژدە هەزار دینار وەک کرێی دەرخستە بدات، بە پێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (١٥) بڕگە دوو خاڵی یەک.
- هەژماری باجەکەی بۆ دەکرێت بە پێی یاسای ژمارە (١١٣) ساڵی ١٩٨٢ی هەموارکراو و یاسای ژمارە (٢٦) ساڵی ٢٠٠٧ی هەموارکراو.

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی پەیوەندیدار دەکات.
سەردانی ژووری کۆمپیوتەر دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی دۆسیە.
سەردانی ژووری دۆسییەکان دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی دۆسیە.
سەردانی سکاڵانووس دەکات، بۆ کڕینی ڕاپۆرتی یاداشتی خەمڵاندن و پڕکردنەوەی.
سەردانی ژووری خەمڵێنەر دەکات، بە مەبەستی خەمڵاندنی داهات و هەژمارکردنی باج.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر خەمڵاندنەکە.
سەردانی ژووری وردبینی دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی خەمڵاندن و باج و پێدانی پسوولەی وەرگرتن.
سەردانی ژووری جیبایە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردن لە تۆماری خەمڵاندن.
سەردانی ژووری خەزنە دەکات، بە مەبەستی دانی باجەکە، ئەگەر بڕی باجەکە لە (٥٠٠,٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار زیاتر بێت، پێویستە خزمەتخواز لە بانکێکی حکومی پارەکە بکات بە چەکی بانکی (سەفتەجەی بانک) و چەکی بانکییەکە بگەڕێنێتەوە ژووری خەزنە.
سەردانی ژووری جیبایە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی بڕی باجەکە و ژمارەی پسوولەی پارەدانی.
ئەگەر خزمەتخواز پێویستی بە نووسراوی پاکانەی باجی دەرامەت هەبوو، سەردانی ژووری خەمڵاندن دەکات بۆ وەرگرتنی نووسراوی پاکانەی باج بۆ ئەو فەرمانگەیەی کە داوای کردووە.
گەڕاندنەوەی دۆسیەکە بۆ ژووری دۆسییەکان، تەواوبوونی مامەڵەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-11
دوا دەستکاری12-02-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.