پێناسە
هەر مامەڵەیەک کە پێویستی بە پاکانەی باج هەبێت وەک مامەڵکانی بریکارنامەی (تایبەت، گشتی) یاخود حجە وصایە و سەرەتاکانی کۆمپانیا، یان هەر مامەڵەیەکی تری هاووڵاتیان و کۆمپانیاکان کە لە دەرەوەی وڵات ئەنجام درابێت، بە مەبەستی بەکارهێنان لە کوردستان یاخود بە پێچەوانەوە، یان هەر مامەڵەیەک لە ناوخۆی کوردستان ئەنجام درابێت و بەکاربهێنرێت، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت پاکانی باجی دەرامەتی بۆ دەکرێت و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری پەسند دەکرێت.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی دارایی و ئابووری / بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرى
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویستە هەردوو لایەن بریکاردەر (الموکل) و بریکار (الوکيل) قەرزداری باجی دەرامەت نەبن، ئەستۆپاکی لە بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی تایبەتمەند بهێنن.
پێویستە لایەنێک یاخود هەردووک لایەنی ناو مامەڵەکە دانیشتوی هەرێمی کوردستان یاخود عێراق بێت.
ئەگەر مامەڵەکە پەسندکردنی سەرەتاکانی کۆمپانیا بوو، پێویستە ئەستۆپاکی لە بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی کۆمپانیای تایبەتمەند بهێنێت، هەروەها ئەستۆپاکی بەڕێوەبەری ڕێپێدراو (مدير مفوض)ی کۆمپانیاکەش لە باجی دەرامەتی تایبەتمەند بهێنێ تاکو مامەڵەکەی پەسند بکرێت.
ئەگەر هاتوو بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراو (مدير مفوض) بیانی بوو، تەنها پاسپۆرتەکەی پێویستە واتا ئەستۆپاکی ناوێت.
ئەگەر هاتوو کۆمپانیایەکە تۆمار نەکرابوو لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان، پێویست بە پاکانەی باجی کۆمپانیاکە ناکات، بەڵام پێویستە بە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکان پشت ڕاست بکرێتەوە کە ئەو کۆمپانیایە تۆمار نەکراوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری کەسی و ڕەگەزنامە.
بریکارنامە.
بۆ کەسی بیانی پاسپۆرت و کارتی نشینگە (اقامە).
ئەستۆپاکی باجی دەرامەت بۆ ئەو کەس و لایەنانەی ناویان لە مامەڵەکە هەیە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٢٠) بیست خولەک بۆ (١) یەک کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ڕەزامەندی نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٧٠١٩) لە ٢٧/١٢/٢٠١٨:
- بریکارنامەی گشتی (٨،٠٠٠) هەشت هەزار دینار.
-بریکارنامەی تایبەت(٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
- حجە وصایە (٤،٠٠٠) چوار هەزار دینار.
- سەرەتاکانی کۆمپانیا (١٠،٠٠٠) دە هەزار دینار.
- سەرجەم مامەڵەکانی تر (٤،٠٠٠) چوار هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی باجدان و ئامادەکردنی نوسراوی پاکانەی باج.
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری دەکات.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی هاتوو بۆ نوسراو.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی، بە مەبەستی هاموشکردنی نوسراو.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یاسایی و هونەری، بە مەبەستی پارەدان و وردبینیکردن و واژۆکردن.
ژووری بەڕێوەبەری گشتی باجەکان، بە مەبەستی واژۆ و پەسندکردن.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یاسایی و هونەری، بە مەبەستی تۆمارکردن و هەڵگرتنی بەراییەکان، کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-20
دوا دەستکاری29-06-2022

Add new comment