پێناسە
هەر هاوڵاتی خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری هەیە، بەپێی جۆر و کێشی بارهەڵگرەکە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سێمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین

440
مەرجەکان
هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
تەمەنی (٢٠) بیست ساڵی تەواو کردبێت.
پێشتر مۆڵەتی جۆری B بەدەست هێنابێت و ساڵێکی بەسەردا تێپەڕبووبێت.
دەرچوون لە پشکنینە پزیشکییەکان کە بۆ پێدانی هەموو جۆرەکانی مۆڵەتی شوفێری دیاری کراوە.
هەرکەسێک کە داوای مۆڵەتی شوفێری دەکات، دەبێت لە شوێنی جوگرافی نیشتەجێبوونی خۆی، لەو بەڕێوەبەرایەتییە داوا بکات کە لەو سنوورەیە.
خولەکانی تیۆری و پراکتیکی بینیبێت لە یەکێک لە ناوەند یان نوسینگەكانی فێرکردنی شوفێری، کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ مۆڵەتی پێدراوە.
دەرچوون لە تاقیکردنەوەی تیۆری و پراکتیکی لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
داواکارییەک پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند بکات.
نابێت حوکمێکی دادگایی دەرچوبێت لە دژی بە قەدەغەکردنی لە لێخورینی سوارۆکان.
هاووڵاتیانی سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كە دانيشتووى هەرێمی كوردستانن، بەپێی پشتگیری شوێنی دانیشتنی لەلایەن موختار و قائیمقامیەت مۆڵەتی شوفێریان پێ دەدرێت.
ئاوارەكانى خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی دانيشتووى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان دەتوانن داوای مۆڵەتی شوفێری بكەن بە مەرجێك پەسەندێك لە بەرێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران و بەرێوەبردنی قەیرانەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆی تایبەمەند پێشكەش بكەن كە بیسەلمێنێت ئاوارەیە و لە یەكێك لە كەمپەكان یان دەرەوەی كەمپەكان نیشتەجێیە.
مۆڵەتی شوفێری لەجۆری C1
ڕێگا دەدات بە هەڵگرەکەی کە شوفێری ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بکات، کە کێشی بە بارەوە لە (٣٥٠٠) کیلۆگرام زیاتر بێت، و عەرەبانەیەک ڕابکێشێت کە کێشی بە بارەوە لە (٧٥٠) کیلۆگرام زیاتر بێت
- پێشتر مۆڵەتی جۆری B بەدەست هێنابێت و ساڵێکی بەسەردا تێپەربووبێت.
مۆڵەتی شوفێری لەجۆری C1E:
ڕێگا دەدات بە هەڵگرەکەی شوفێری ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بکات، کە کێشی بە بارەوە لە نێوان (٣٥٠٠) بۆ (٧٥٠٠) کیلۆگرام بێت، و عارەبانەیەک ڕابکێشێت کە کێشی بەبارەوە لە (٧٥٠) کیلۆگرام زیاتربێت
- پێشتر مۆڵەتی جۆری C1 بەدەست هێنابێت.
- هەڵگری ئەم جۆرە مۆڵەتە دەتوانێت ئۆتۆمبێلی جۆری (BE) لێبخوڕێت.
مۆڵەتی شوفێری لەجۆری C
- ڕێگا دەدات بە هەڵگرەکەی کە شوفێری ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بکات، کە کێشی بە بارەوە لە (٣٥٠٠) کیلۆگرام زیاتر بێت، و عەرەبانەیەک ڕابکێشێت کە کێشی بە بارەوە لە (٧٥٠) کیلۆگرام زیاتر بێت
- پێشتر مۆڵەتی جۆری B بەدەست هێنابێت و ساڵێکی بەسەردا تێپەربووبێت.
مۆڵەتی شوفێری لەجۆری CE
- ڕێگا دەدات بە هەڵگرەکەی کە شوفێری ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری ترەیلەر و (قاطرة و مقطورة) بکات، کە کێشی لە (750) کیلۆگرام زیاترە
- پێشتر مۆڵەتی جۆری C بەدەست هێنابێت.
- هەڵگری ئەم جۆرە مۆڵەتە دەتوانێت ئۆتۆمبێلی جۆری (BE و T) لێبخوڕێت.
مۆڵەتی شوفێری بە گشت جۆرەكانیەوە بۆ ماوەی (٥) ساڵ كارى پێ دەكرێت و نوێ دەكرێتەوە بە مەرجی ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكيیەكانی دیاریكراو بۆ پێدانی مۆڵەتی شوفێری.
هەڵگری مۆڵەتی شوفێری مافی هەیە پێش (٦) مانگ لە رێکەوتی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەى داوكاری نوێ کردنەوە پێشکەش بکات.
لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ناو گۆڕەپان، هەر زەرەر و زیانێک بەر ئۆتۆمبێلی تاقیکردنەوە بکەوێت ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو شوفێرەی کە تاقیکردنەوەکە ئەنجام دەدات.
لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دەرەکی، هەر زەرەر و زیانێک بەر ئۆتۆمبێلی تاقیکردنەوە بکەوێت لە دوای ئەنجامدانی هێڵکاری بۆ ڕووداوەکە ئەکەوێتە ئەستۆی لایەنی کەم تەرخەم.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی.
کارتی زانیاری.
(٢) دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ قەبارەی (٣×٤)سم.
فۆرمی داواکاری پێدانی مۆڵەت.
وێنەی ڕەسەنی مۆڵەتی شوفێری پێشوو.
ماوەی پێویست
(٢٠) بیست ڕۆژ بۆ (٣٠) سی ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠٢٤ ڕێنمایی میکانیزمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر هەر داواکارییەکی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە پێدانی فۆرمی مۆڵەتی شوفێری بۆ هەموو جۆرەکانی و هەر جۆرە مامەڵەیەکی تر.
- بڕی (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە پێدان و نوێکردنەوەی کارتی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (٦٠,٠٠٠) شەست هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە دەرکردنی کارتی مۆڵەتی شوفێری لە کاتی تێکچوون یان وونبوون.
- بڕی (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت زیاتر لە ڕسوماتی نوێکردنەوەی کارتی مۆڵەتی شوفێری. بەرامبەر بە پێدانی مۆڵەتی شوفێری نوێ پێش تەواوبوونی وادەی بەسەرچوونی (واتا پێش ٦ مانگ).
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە هەر مانگێک دواکەوتن لە نوێکردنەوەی مۆڵەتی شوفێری، پاش (٣٠) ڕۆژ لە ڕێکەوتی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی، ئەگەر شوفێر لە ناو عێراق بێت، تا (٩٠) ڕۆژ، ئەگەر شوفێر لە دەرەوەی عێراق بێت.
- تاقیکردنەوەی تیۆری بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک.
- تاقیکردنەوەی پراکتیکی ناو گۆڕەپان بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک.
- تاقیکردنەوەی پراکتیکی دەرەکی لە سەر شەقام بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەشی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەکات لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی تایبەتمەند.
سەردانی کردنی ژووری وەرگرتنی فۆڕم دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی زانیاری کەسی.
سەردانی کردنی لیژنەی پزیشکی دەکات، بە مەبەستی پشکنین پزیشکی لە هەمان باڵەخانە .
سەردانی کردنی نوسینگەکانی فێرکردنی شوفێری مۆڵەت پێدراو بۆ خۆ تۆمارکردن و بەشداریکردنی لە خولی تێۆری و کرداری بە سەرکەوتوویی.
گەڕانەوە بۆ بەشی مۆڵەتی شوفێری بۆ تۆمارکردنی نۆرە بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کرداری ژمارە (٨) و پیتی (L) .
لە دوای تەواوکردنی تاقیکردنەوەکان بە سەرکەوتووی سەردانی وێستگەکانی ( تۆماری زانیاری، ووردبین، پشکنینی ئەنجامی پزیشکی، پشکنینی ئەنجامی تیۆری و پراکتیکی، ژمێریاری، چاوەروانی چاپی مۆڵەت) دەکات.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-70
دوا دەستکاری
09-03-2026