پێناسە
نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شوفێری نێوده‌وڵه‌تییه، كه ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی له كاتی ده‌رهێنانی ڕێكه‌وتی به‌سه‌رچوونی نوسراوه و خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌رهدانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ده‌كات كه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ ده‌رچووه.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ
/ بەرێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم
/ بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ شەقامی (٦٠) مەتری / بەرامبەر نیوستی
07729771000 / 07729770999
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
خزمه‌تخواز خاوه‌نی مۆڵه‌تی شۆفێری (عێراقی) گشتی یان تایبه‌ت بێت.
ئاماده‌بوونی خزمه‌تخواز له كاتی پێشكه‌شكردنی داواكاری نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی.
خزمه‌تخواز ده‌توانێت داوای ماوه‌ی (١- ٣) ساڵی بكات به مه‌رجێک كه‌وا ڕێكه‌وتی به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌ته تایبه‌ته‌كه‌ی یان مۆڵه‌ته گشتییه‌كه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی مابێت كه خزمه‌تخواز له مۆڵه‌تی شوفێری نێوده‌وڵه‌تی داوای ده‌كات.
ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه‌وا پێشتر مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه، و له هاتووچۆی پارێزگاكان داوای نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شوفێری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن، پێویسته كارتی زانیاری‌یان ئه‌و پارێزگایه بێت یان مۆڵه‌تی شۆفێری تایبه‌ت یان گشتیوه‌كه‌یان له‌و پارێزگایه ده‌رچووبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مۆڵه‌تی لێخوڕینی تایبه‌ت یان گشتی ڕه‌سه‌ن.
پاسپۆرتی ڕه‌سه‌ن.
فۆرمی داواكاری نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی.
(٢) دوو وێنه.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٢) دوو بۆ (٣) سێ کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
به پێی ڕێنمایی ژماره (٧)ی ساڵی (٢٠٢٢)
- ئه‌گه‌ر (١) یه‌ک ساڵی داوا بكات (٥٠،٠٠٠) په‌نجا هه‌زار دینار.
- ئه‌گه‌ر (٢) دوو ساڵی داوا بكات (١٠٠،٠٠٠) سه‌د هه‌زار دینار.
- ئه‌گه‌ر (٣) سێ ساڵی داوا بكات (١٥٠،٠٠٠) سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
- (١٠،٠٠٠) دە هەزار دینار بەرامبەر خزمەتگوزاری دەر‌هێنانی مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی.
بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٤/١٢/٢٠٢١:
- ڕسوماتی نووسینی سكاڵا (عەریزە) (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
- ئه‌گه‌ر (١) یه‌ک ساڵی داوا بكات (٥٠،٠٠٠) په‌نجا هه‌زار دینار.
- ئه‌گه‌ر (٢) دوو ساڵی داوا بكات (١٠٠،٠٠٠) سه‌د هه‌زار دینار.
- ئه‌گه‌ر (٣) سێ ساڵی داوا بكات (١٥٠،٠٠٠) سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
- (١٠،٠٠٠) دە هەزار دینار بەرامبەر خزمەتگوزاری دەر‌هێنانی مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی.
بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٤/١٢/٢٠٢١:
- ڕسوماتی نووسینی سكاڵا (عەریزە) (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاكان ده‌كات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی مامەڵەکەی.
سه‌ردانی عه‌ریزه‌نووس ده‌كات، به مه‌به‌ستی نووسینی داواكاری عه‌ریزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی.
سه‌ردانی هۆبه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه‌ی.
سه‌ردانی په‌نجه‌ره‌ی وردبینی ده‌كات، به مه‌به‌ستی وردبینیكردن له مامه‌ڵه‌كه‌ی و دیاریكردنی ماوه‌كه‌ی كه خزمه‌تخواز داوای ده‌كات.
سه‌ردانی ئه‌فسه‌ری تۆمار ده‌كات، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی واژۆی خاوه‌نی مۆڵه‌ت.
سه‌ردانی په‌نجه‌ره‌ی ڕسومات ده‌كات، به مه‌به‌ستی دانی بڕی ئه‌و ڕسوماتانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و داواكارییه‌ی كه‌وا خزمه‌تخواز داوای كردووه.
له په‌نجه‌ره‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه مامه‌ڵه‌كه‌ی ته‌سلیم ده‌كات، به مه‌به‌ستی وردبینیكردن له مامه‌ڵەكه و نه‌بوونی كه‌موكوڕی.
دوای نه‌بوونی كه‌موكوڕی له مامه‌ڵه‌كه‌ی، له په‌نجه‌ره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا مۆڵه‌ته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-52
دوا دەستکاری16-11-2022
Add new comment