پێناسە
دووباره ده‌رهێنانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ونبوو یان تێكچووی نێوده‌وڵه‌تییه كه به‌هه‌ر هۆكارێک ونبووه یان تێكچووه له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی هاتوچۆ كه مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ تۆماركراوه به هه‌مان به‌روار و ڕێكه‌وتی ده‌رچوون و كۆتایی كه پێشتر تۆماركراوه.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین
440
مەرجەکان
دەبێت خزمه‌تخواز خۆی ڕێكاره‌كان ئه‌نجام بدات.
پێویسته پاسپۆرتی خزمه‌تخواز ماوه‌ی (٦) شه‌ش مانگ یان زیاتری مابێت بۆ به‌سه‌رچوونی.
ئەگەر مۆڵەتەکەی ونکردبوو پێویستە نوسراوی تایبه‌ت به ونبوونی مۆڵه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌كه له به‌شی پۆلیسی ونبوه‌كان بهێنێت، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌كه تێكچووبێت پێویست به هێنانی نوسراوی به‌شی پۆلیسی ونبووه‌كان ناكات.
ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ته ونبوو یان تێكچووه‌كه‌ی به‌سه‌رچوو بوو پێویسته نوێ بكرێته‌وه.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مۆڵه‌تی شۆفێری گشتی یان تایبه‌ت ڕه‌سه‌ن بێت.
پاسپۆرتی عێراقی ڕه‌سه‌ن بێت.
(٢) دوو وێنه‌ی كه‌سی.
ماوەی پێویست
(٢) دوو ڕۆژ.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠٢٢:
- ڕسوماتی ونبوون یان تێكچوونی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی (٥٠،٠٠٠) په‌نجا هه‌زار دینار .
- ڕسوماتی نوێکردنەوەی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ماوەی (١) یەک ساڵ (٥٠،٠٠٠) په‌نجا هه‌زار دینار.
- ڕسوماتی نوێکردنەوەی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ماوەی (٢) دوو ساڵ (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار.
- ڕسوماتی نوێکردنەوەی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ماوەی (٣) سێ ساڵ (١٥٠،٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
- ڕسوماتی خزمه‌تگوزاری مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی (١٠،٠٠٠) ده هه‌زار دینار.
بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٤/١٢/٢٠٢١:
- ڕسوماتی نووسینی سكاڵا (عەریزە) (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
- ڕسوماتی ونبوون یان تێكچوونی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی (٥٠،٠٠٠) په‌نجا هه‌زار دینار .
- ڕسوماتی نوێکردنەوەی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ماوەی (١) یەک ساڵ (٥٠،٠٠٠) په‌نجا هه‌زار دینار.
- ڕسوماتی نوێکردنەوەی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ماوەی (٢) دوو ساڵ (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار.
- ڕسوماتی نوێکردنەوەی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ماوەی (٣) سێ ساڵ (١٥٠،٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
- ڕسوماتی خزمه‌تگوزاری مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی (١٠،٠٠٠) ده هه‌زار دینار.
بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٤/١٢/٢٠٢١:
- ڕسوماتی نووسینی سكاڵا (عەریزە) (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خاوه‌نی مۆڵه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌كه سه‌ردانی به‌شی پۆلیسی ونبووه‌كانی ئه‌و شوێنه ده‌كات كه مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ ونكردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی نوسراوی ونبوونی مۆڵه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی.
ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی تێكچووبێت به‌هه‌ر هۆكارێک ئه‌وا پێویست به هێنانی نوسراوی به‌شی پۆلیسی ونبووه‌كان ناكات و یه‌كسه‌ر سه‌ردانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی هاتووچۆ ده‌كات كه مۆڵه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی لێ تۆماركراوه.
سه‌ردانی سكالانووس (عه‌ریزه‌نووس) ده‌كات، به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ونبوون یان تێكچوونی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی.
سه‌ردانی ژووری مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، به مه‌به‌ستی وردبینیكردن له نوسراوی به‌شی پۆلیسی ونبوه‌كان.
سه‌ردانی ئه‌فسه‌ری تۆمار ده‌كات، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی واژۆی خاوه‌ن مۆڵه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌كه.
سه‌ردانی په‌نجه‌ره‌ی ڕسومات ده‌كات، به مه‌به‌ستی دانی بڕی ڕسوماتی ونبوون یان تێكچوونی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی.
مامه‌ڵه‌كه‌ی له په‌نجه‌ره‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه پێشکەش ده‌كات به مه‌به‌ستی وردبینیكردن.
دوای وردبینیكردن له مامه‌ڵه‌كه‌ی و نه‌بوونی هیچ كه‌م و كوڕیه‌ک له په‌نجه‌ره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی مۆڵه‌ته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه كه ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌ته‌كه هه‌مان به‌رواری مۆڵه‌تی ونبوو یان تێكچووی له‌سه‌ر ده‌نوسرێته‌وه ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ر نه‌چووبێت.
فۆرمی داواکاری
فۆرمی تایبەت بە داواکاری مۆڵەتی نێودەڵەتی
فایل
فۆرمی تایبەت بە داواکاری مۆڵەتی نێودەڵەتی
(455.75 KB)
فۆرمی مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی
فایل
فۆرمی مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی
(387.53 KB)
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-31
بابەت
دوا دەستکاری02-01-2023
Feedback