647
خزمەتی تایبەت
کوردیالعربيةEnglish

مۆڵەتی شۆفێری جۆری تایبەت (خصوصي) و گشتی (عمومي)

پێناسە
هەر هاوڵاتی یان دانیشتوویەکی هەرێمی کوردستان کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی هەیە.
ئەم مۆڵەتە بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵە و دوای ئەم ماوەیە بەسەردەچێت و پێویستە نوێ بکرێتەوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین

440
مەرجەکان
بۆ مۆڵەتی شۆفێری جۆری تایبەت: تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵ یان زیاتر بێت.
بۆ مۆڵەتی شۆفێری جۆری گشتی: تەمەنی بیست (٢٠) ساڵ یان زیاتر بێت.
خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
یان بە شێوەیەکی فەرمی دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت.
دۆخی جەستەیی و ئەقڵیی جێگیر بێت.
دانیشتووی ئەو پارێزگایە بێت کە مۆڵەتەکەی لێ داوا دەکات.
سزای قەدەغەی لێخوڕینی لەسەر نەبێت.
له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی هێماكانی هاتووچۆ و میکانیک دەرچووبێت.
لە تاقیکردنەوەی پراکتیکی دەرچووبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ناسنامەی باری شارستانی نوێکراوە و ڕەگەزنامە).
بۆ ئەوانەی ڕەگەزنامەی عێراقییان نییە، کارتی نشینگە کە ماوەکەی بەسەر نەچووبێت.
کارتی زانیاری.
پێنج (٥) وێنەی کەسی نوێ.
سەرجەم بەڵگەنامەکان پێویستە ڕەسەن بن و ماوەیان بەسەر نەچووبێت لەگەڵ فۆتۆکۆپی ڕەنگاوڕەنگ.
ماوەی پێویست
کۆی پرۆسەکە سێ (٣) مانگی پێویستە.
تێچوو
ڕسوماتی دەرهێنانی مۆڵەتی تایبەت و گشتی (٤٢،٠٠٠) چل و دوو هەزار دینار.
بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٧٩) لە٣/٢/٢٠١٦.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەشی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەکات لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی شارەکان.
سەردانی ژووری وەرگرتنی فۆرم دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی زانیاری کەسی.
لیژنەی پزیشکی، بە مەبەستی پشکنین (لە دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ ئەنجام دەدرێت).
دوای گەڕاندنەوەی ئەنجامی پشکنین، دەچێتە لای ئەفسەری تۆماری مۆڵەت، بە مەبەستی دیاریکردنی ڕۆژی تاقیکردنەوەی هێماکان و میکانیک، ئەگەر خزمەتخواز خوێندەواری هەبێت.
ئەگەر نەخوێندەوار بێت، پێویستە بۆ ماوەی پێنج (٥) ڕۆژ بچێتە نووسینگەیەکی فێرکردنی لێخوڕین و بڕوانامە بە دەست بهێنێت.
دوای دەرچوون لە تاقیکردنەوەی هێما و میکانیک، دەچێتەوە لای ئەفسەری تۆماری مۆڵەت، بە مەبەستی دیاریکردنی ڕۆژی تاقیکردنەوەی پراکتیکی ژمارە (٨).
دوای دەرچوون لە تاقیکردنەوەی پراکتیکی ژمارە (٨)، دەچێتەوە لای ئەفسەری تۆماری مۆڵەت، بە مەبەستی دیاریکردنی ڕۆژی تاقیکردنەوەی پراکتیکی پیتی (L)، ناسراو بە ڕەمپە.
دوای دەرچوون لە تاقیکردنەوەی پراکتیکی پیتی (L)، دەچێتەوە لای ئەفسەری تۆماری مۆڵەت، بە مەبەستی پەسەندکردنی ئەنجامەکان و وردبینیکردنی دۆسییەکە.
سەردانی ژووری ژمێریار، بە مەبەستی لێوەرگرتنی بڕی ڕسوماتی دیاریکراو.
سەردانی ژووری وەرگرتن دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی دۆسییەکەی پاش وردبینی کۆتایی، و لە هەمان کاتدا مۆڵەتەکەی بۆ دروست دەکرێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-04
دوا دەستکاری12-12-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.