گواستنهوهی تۆماری ئۆتۆمبێلە به ههموو جۆرهکانییەوە له پارێزگایهک بۆ پارێزگایهکی تر، لەسەر داواکاری و خواستی خزمەتخواز.
هاتووچۆ و لێخوڕین
لە کاتی ونبوونی تابلۆی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیل بە هەموو جۆرەکانییەوە بە هەر هۆکارێک بێت، پێویستە خاوەنی ساڵیانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند بکات، بە مەبەستی دروستکردنەوەی تابلۆی تازە.
دووبارە دەرهێنانەوەی ساڵیانەی ونبووە، بۆ هەموو خاوەن ساڵیانەیەکی تایبەت بە (بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاگانی هەرێم) لە کاتی ونکردنی لە لایەن خاوەنەکەیەوە.
تۆمارکردن و پێدانی ژمارە و ساڵیانەی تایبەتە بە ماتۆرسکیلەکان، بە مەبەستی ڕێکخستنیان لە شەقامەکان. بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵ.
گۆڕینەوەی تابلۆی ژمارە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل، ژمارەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان دەخرێتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی تر، واتا ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت به ههمان خاسییهتهکانی ئۆتۆمبێلهکه، لەسەر داواکاری خزمەتخواز ئەم خزمەتە ئەنجام دەدرێت.
هەموو ئۆتۆمبێلێکی دوو (٢) تەن یان زیاتر باج دەیگرێتەوە، پێویستە خاوەن ئۆتۆمبێل ساڵانە باجی خۆیان بدەن، بەپێی مۆدێل و بڕی تەن باجەکەی بۆ دیاریدەکرێت.
بە پیشەییکردن و ڕێکخستن و جیاکردنەوەی کاری شۆفێری تەکسییە لە هەرێمی کوردستان، لە ڕێگای دروستکردنی کارتی تایبەت بە شۆفێری، هەروەها جیاکردنەوەی تەکسی پارێزگاکان لە یەکدی، بە لێدانی لەزگەی تایبەتمەند بۆ هەر پارێزگایەک.
پێدانی مۆڵەتی کارە بە نووسینگەی تایبەتمەند لە بواری فێرکردنی شۆفێری بە هەموو جۆرەکانییەوە لە هەرێمی کوردستان.
دەرهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆرسیکل، بۆ هەموو هاوڵاتییەکی دانیشتووی هەرێم کە تەمەنی شانزە (١٦) ساڵی تەواو کردبێت.
ههڵوهشانهوه و کەپسکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە ڕووداوی هاتووچۆ، یاخود هەر هۆکارێکی تر، کە مەرجەکانی توندوتۆڵی و سەلامەتییان لە دەستداوە و ناشێن بۆ لێخوڕین، لە لایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە هەڵدەوەشێنرێنەوە.