پێناسە
هەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلێک یان هەر ئامێرێکی کشتوکاڵی و بیناسازی خاوەنی ساڵیانهی تایبەت بە خۆیەتی، لە ڕۆژی دەرچوونی ساڵیانەکەوە ماوەی بەسەرچوونی پێنج (٥) ساڵه. خاوەنی ساڵیانە پێویستە لە کاتی بەسەرچوونی ساڵیانەکەی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند ساڵیانەکەی تازەبکاتەوە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سێمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین
440
مەرجەکان
دهبێت ساڵیانهی ئۆتۆمبێل، ئامێر یان ماتۆڕسکیلەکە ڕهسهن (اصلی) بێت.
ئامادەبوونی خاوەن ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل یان بریکار لە هاتووچۆ بۆ ئەنجامدانی کارەکان.
پێویستە پشکنینی لاشە و پشکنینی توندوتۆڵی (opvi) بەسەر نەچووبێت، بە پێچەوانەوە دەبێت لە یەکێک لە بنکەکان پشکنینەکان تازەبکرێتەوە.
ئۆتۆمبێلی بارههڵگر، کە توانای بارکردنی له دوو (٢) تۆن زیاتر بێت، هەروەها ئۆتۆمبێلی بیناسازی و کشتوکاڵی، پێویسته پسوولهی پاکانهی باجی دهرامهت لە لایەن خاوەنی ساڵیانە بهێنرێت لە بەڕێوەبەرایەتی باجەکان و خانووبەرەی میری تایبەتمەند، هێنانی نووسراو لە لایەن کڕیارەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەت.
کەسانی بیانی تەنیا ئۆتۆمبێلی تایبەتیان بەناو دەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى).
ئەگەر بیانی بێت (پاسپۆرت و کارتی نشینگە و لایەنگری دانیشتن).
کارتی زانیاری.
وێنەی کەسی خاوەن ساڵیانە.
ماوەی پێویست
دوو (٢) بۆ چوار (٤) کاتژمێر.
تێچوو
بە پێی بڕیاری ژمارە (٧٩)ی ساڵی ٢٠١٦:
- ڕسوماتی نوێکردنهوهی ههموو جۆره ئۆتۆمبێلێک (٤٢,٠٠٠) چل و دوو ههزار دینار.
- ڕسوماتی ژینگه و ڕێگاوبانی ئۆتۆمبێلی تایبهت بۆ ههر ساڵێک (٢٠,٠٠٠) بیست ههزار دینار.
- ڕسوماتی ژینگه و ڕێگاوبانی ئۆتۆمبێلی بارههڵگر بۆ ههر ساڵێک (٧٠,٠٠٠) حهفتا ههزار دینار.
- ڕسوماتی ژینگه و ڕێگاوبانی ئۆتۆمبێلی کرێ بۆ ههر ساڵێک (٣٥,٠٠٠) سی و پێنج ههزار دینار.
- ڕسوماتی ژینگه و ڕێگاوبانی ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی و بیناسازی بۆ ههر ساڵێک (٤٠,٠٠٠) چل ههزار دینار.
- ڕسوماتی ڕێگاوبانی ماتۆڕسکیل بۆ ههر ساڵێک (٥,٠٠٠) پێنج ههزار دینار.
- سزای دواکهوتنی ههموو جۆره ساڵیانهیهک (١٥,٠٠٠) پازدە ههزار دینار.
- ڕسوماتی نوێکردنەوەی ساڵیانەی ماتۆڕسکیل (٥,٢٥٠) پێنج هەزار و دوو سەد و پەنجا دینار.
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٢:
- ڕسوماتی گۆڕینی (٢) دوو تابلۆ (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
- ڕسوماتی گۆڕینی (٣) سێ تابلۆ (١١٢,٠٠٠) سەد و دوازدە هەزار دینار.
بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٠٢١/١٢/٢٤:
- ڕسووماتی نووسینی سكاڵا (عەریزە) (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار.

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی هاتووچۆ دەکات، کە ساڵیانەکەی لێ تۆمارکراوە.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی سکانکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکان، تۆمارکردنی زانیارییەکان و ناردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
سەردانی پهنجهرهی کۆمپیوتهری سزا و دهستبهسهرداگرتن دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە نەبوونی سزا لەسەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە.
سەردانی پەنجەرەی سزا دەکات، بە مەبەستی دانی بڕی ئەو سزایانەی لە سەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکەیە.
سەردانی ژووری ئهفسهری پهنجهمۆر دەکات، بە مەبەستی وهرگرتنی پهنجهمۆر.
سەردانی ژووری ڕسومات دەکات، بە مەبەستی دانی بڕی ڕسوماتەکانی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە.
ڕادەستکردنی مامەڵەکە لە پەنجەرەی وەرگرتنی مامەڵە، بۆ وردبینیکردن.
ئەگەر تابلۆی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە سیستەمی پیتی ئینگلیزی بێت دوای ماوەیەکی کەم لە پەنجەرەی وەرگرتنەوە ساڵیانە تازەکەی وەردەگرێتەوە، ئەگەر تابلۆکەی چاپی کۆن بێت، دەبێت سەردانی کارگەی چاپکردنی تابلۆ بکرێت، بە مەبەستی چاپکردنی تابلۆی تازە بە ئامادەبوونی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە، بەدەر لە ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی و بیناسازی، کە پێویست بە بردنیان ناکات بۆ کارگەی تابلۆ، دوای وەرگرتنی تابلۆی تازە، ساڵیانەکەی وەردەگرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
بەڵگەنامەی ناونیشانی خاوەنی ئۆتۆمبێل
فایل
بەڵگەنامەی ناونیشانی خاوەنی ئۆتۆمبێل
(379.06 KB)
یاسا و رێنمایی
بریاری رسومات و سزاکانی هاتووچۆ بۆ هۆکارەکانی گواستنەوە لە هەرێمی کوردستان
فایل
یاسای ژمارە (٨٦)ی ساڵی ٢٠٠٤
(169.85 KB)
هەمواری یاسای ژمارە (٨٦)ی ساڵی ٢٠٠٤
(1.41 MB)
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-05
بابەت
دوا دەستکاری
23-05-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان