پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی کار بە نوسینگە فێرکردنی شۆفێری

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارە بە نوسینگەی تایبەتمەند لە بواری فێرکردنی شۆفێری بە هەموو جۆرەکانییەوە لە هەرێمی کوردستان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان / هەولێر
هەولێر / تەنیشت ئاسایشی هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
066188
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک کارگەی قیرتاوی سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
053188
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەرەکی ڕاپەڕین
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
062188
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
مەرجەکان
تەمەنی خاوەن نوسینگە لە (١٨) هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت.
شوێنی تایبەتی هەبێت و گونجاو بێت لەگەڵ مەرجەکانی لیژنەی پشکنینی نوسینگە کە هاوپێچ کراوە.
دابینکردنی (٢) دوو ئۆتۆمبێل تایبەت و (٢) دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کە مەرج و جۆری ئۆتۆمبێل بە گشتی هاوپێچ کراوە بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢) ساڵی ٢٠٢١.
دابینکردنی (٢) دوو ڕاهێنەر خاوەن بڕوانامەی ڕاهێنان بێت بە لایەنی کەم مۆڵەتی شوفێری گشتیان هەبێت، وە بڕوانامەی بنەڕەتی کەمتر نەبێت، بە گشتی هاوپێچە.
پێویستە خزمەتخواز ڕەزامەندی ئەمنی هەبێت.
بریکارنامەی یاسایی ئەگەر خزمەتەکە لە لایەن بریکارەوە داوا بکرێت.
پێویستە شوفێر و خاوەنی نوسینگە و ڕاهێنەرەکان پشکنینی تەندروستییان هەبێت.
پێوستە نووسراوی پاکانە باجی دەرامەتی عقار و خانوبەرەی هەبێت.
بۆ نوێکردنەوە دووبارە پێویست بە وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەمنی ناکات.
ماوەی مۆڵەت پێدانی کردنەوەی نووسینگە (١) یەک ساڵە، پێویستە خزمەتخواز دوای ساڵێک مۆڵەتەکە نوێ بکاتەوە.
تاوانبار نەبێت بە هێچ کەتنێکی ئابڕووبەر.
پێویستە خزمەتخواز عێراقی بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى)ی خاوەنی مۆڵەت و بەڕێوەبەری ڕێپێدراو.
نوسراوی بەڵگەنامەی بێتاوانی هاوڵاتی.
کارتی زانیاری بەڕێوەبەری ڕێپێدراو.
لیستی ناوی بەڕێوەبەڕ و ڕاهێنەرانی نوسینگە لەگەڵ بڕوانامەکانیان و مۆڵەتی شۆفێرییان.
ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەکان لەگەڵ کۆنووسێک بۆ ئامێر و کەلوپەلەکانی ئۆتۆمبێلی فێرکردن.
ماوەی پێویست
(١) یەک مانگ بۆ (٢) دوو مانگ.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢) ساڵی ٢٠٢١:
- (١،٠٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن دینار ڕسوماتی پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ماوەی (١) یەک ساڵ.
- (١،٠٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن دینار بۆ نوێکردنەوەی ساڵانەی مۆڵەتی کارە.
- (١٠،٠٠٠) دە هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ هەر کاتژمێرێک لە بەرامبەر بەکارهێنانی گۆڕەپانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند لە پارێزگاکان دەکات بۆ نوسینی داواکاری ''ڕەزامەندی دیاریکردنی ناوێک بۆ نوسینگە''.
سەردانیکردنی هۆبەی هاتوو لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بە مەبەستی تۆمارکردنی داواکارییەکەی کە بە نووسراو لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ هێناویەتی.
سەردانیکردنی هۆبەی مۆڵەتپێدان لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بە مەبەستی وردبینیکردن لە بەڵگەنامەکان، دواتر پسولەی ڕسوماتی بۆ دەکرێت لە هەمان شوێن بڕی ڕسوماتەکەی دەدات وە نوسراوی فەرمانی وەزاری و بڕوانامەی هەڵواسین بۆ ئامادە دەکرێت.
دوای واژۆ لەسەر فەرمانە وەزارییەکەی خزمەتخواز لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە ئاگادار دەکرێتەوە بۆ وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-30
دوا دەستکاری16-08-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.