پێدانی کۆدی ڤیزە پێدانی کۆدی ڤیزەیە بە دامەزراوە حکومی و تایبەتەکان بۆ پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتنی ڤیزە بۆ هاووڵاتیانی بیانی.
پێدانى پشتگيرى بۆ ئاوارەکان پشتگیریکردنی ماوەی ئاوارەیی گەڕاوەکانە بۆ دامودەزگاکانی پەیوەندیداری وەکو (ڕەگەزنامە، نشینگە، پسوولەی خۆراک و هەژمارکردنی خزمەتی ئاوارەیی).
قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ى ئاواره‌ گه‌ڕاوه‌کانى ئێران و تورکيا قەرەبوو کردنەوەی ئاوارە گەڕاوەکانە لە ئێران و تورکيا بە بڕی (٢٠،٠٠٠،٠٠٠) بیست ملیۆن دینار لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ڕێگەپێدانی ئەمنی تایبەت بە هاوردەکردنی کەلوپەل هاوردەکردنی ئەو کەلوپەل و پێداویستییانەیە کە لە ماددەی (٣)، یەک، لە ڕێنمایی ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠١٩ ئاماژەیان پێکراوە و پێویستیان بە ڕێگەپێدانی ئەمنی هەیە.
پێدانی ناسنامەی کارمەند و چەک بە کارمەندانی کۆمپانیاکانی پاسەوانی دروستکردنی ناسنامەی کارمەند و ڕێگەپێدانی هەڵگرتنی چەکی کۆمپانیایە بۆ کارمەندەکانی.
پێدانی مۆڵەتی کار بە نوسینگە فێرکردنی شۆفێری پێدانی مۆڵەتی کارە بە نوسینگەی تایبەتمەند لە بواری فێرکردنی شۆفێری بە هەموو جۆرەکانییەوە لە هەرێمی کوردستان.
پێدانی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای کاروباری نشینگەی بیانیان پێدانی مۆڵەتی کارە بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری کاروباری نشینگەی بیانیان لە هەرێمی کوردستان.
پێدانی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای دانانی سیستەمی غاز (LPG) بۆ ئۆتۆمبێل پێدانی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری دانانی سیستەمی غاز (LPG) بۆ ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان.
پێدانی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری پاسەوانی تایبەت پێدانی مۆڵەتی کارە بە کۆمپانیای پاسەوانی تایبەت، بە مەبەستی پاسەوانیکردن لە دامەزراوە تایبەتەکان.
گواستنه‌وه‌ى ئاواره‌ گه‌ڕاوه‌کان بۆ شوێنى مه‌به‌ست دابینکردنی ئۆتۆمێلی بارهەڵگر و نەفەر هەڵگرە لە خاڵە سنوورییەکان بۆ گواستنەوەی ئاوارە گەڕاوەکان و کەلوپەلەکانیان.