پێدانی مۆڵەتی کار بە نووسینگەی ڕاوێژکاری بۆ نەخشەسازی لە بواری بەرگری شارستانی

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارە بە نووسینگەی تایبەت بە ڕاوێژکاری نەخشەسازی لە بواری سەلامەتی گشتی (السلامة العامة) و بەرگری شارستانی (الدفاع المدني) لە هەرێمی کوردستان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان - بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان / هەولێر
هەولێر / تەنیشت ئاسایشی هەولێر
مەرجەکان
بریکارنامە، کاتێک مامەڵەکە لە لایەن بریکارەوە ئەنجامبدرێت.
پێویستە نووسینگە تۆمارکراو بێت لە سەندیکای ئەندازیارانی هەرێمی کوردستان و هێنانی پشتگیری بۆ ئەم مەبەستە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی (یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە)ی بەڕێوەبەری نووسینگە و کارمەندەکان.
کارتی زانیاری بەڕێوەبەری نووسینگە و کارمەندەکان.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ سی (٣٠) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بەپێی بەیانی ژمارە (٣)ی ٢٠١٥ لە ڕێنمایی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٥ی وەزارەتی ناوخۆ و بڕیاری ژمارە (٧٧) لە ٣\٢\٢٠١٦ی ئەنجومەنی وەزیران، (٣,٠٠٠,٠٠٠) سێ ملیۆن دینار ڕسوماتی پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ماوەی یەک (١) ساڵ و (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دینار بۆ نوێکردنەوەی ساڵانەی مۆڵەتی کارە.
بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، ماددەی (٤)، بڕگەی (٦) لە ڕێنمایی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٥، (١٠,٠٠٠$) دە هەزار دۆلار وەکو بارمتە (تأمينات) لە نووسینگە وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان دەکات لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ.
سەردانی هۆبەی وەرگرتە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ئەو داواکارییەی بە نووسراو لە سەندیکای ئەندازیاران هێناویەتی.
خزمەتخواز دوای ئەو کاتەی بۆی دیاریکراوە سەردان دەکاتەوە، بە مەبەستی دانی بەڵێننامە و ڕسومات و دانانی بارمتە (تأمينات).
سەردانی بەشی یاسایی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵێننامە لە بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی نووسینگە یان بریکارەکەی.
سەردانی بەشی خەزنە دەکات، بە مەبەستی دانی ڕسومات و دانانی بارمتە (تأمينات).
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-44
دوا دەستکاری23-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.