پێدانی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای دانانی سیستەمی غاز (LPG) بۆ ئۆتۆمبێل

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری دانانی سیستەمی غاز (LPG) بۆ ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان - بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی تاکو (٣:٠٠) دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان / هەولێر
هەولێر / تەنیشت ئاسایشی هەولێر
مەرجەکان
بریکارنامە، کاتێک مامەڵەکە لە لایەن بریکارەوە ئەنجام بدرێت.
دەبێت کۆمپانیا تۆمارکراو بێت لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی (یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی بەڕێوەبەری ڕێپێدراو).
کارتی زانیاری بەڕێوەبەری ڕێپێدراو.
بڕیاری دامەزراندنی کۆمپانیا.
بڕیاری کارگێڕی کۆمپانیا.
ماوەی پێویست
(٣) ڕۆژ بۆ (٣٠) سی ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی بەیانی ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٥ لە ڕێنمایی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٥ی وەزارەتی ناوخۆ و بڕیاری ژمارە (٧٧) لە ٣\٢\٢٠١٦ی ئەنجومەنی وەزیران، (٦،٠٠٠،٠٠٠) شەش ملیۆن دینار ڕسوماتی پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ماوەی (١) یەک ساڵ و (٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن دینار بۆ نوێکردنەوەی ساڵانەی مۆڵەتی کارە.
بە پێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، ماددەی (٣)، بڕگەی (١) لە ڕێنمایی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٥، (٥،٠٠٠$) پەنجا هەزار دۆلار وەکو بارمتە (تامینات) لە کۆمپانیا وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان دەکات لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ.
هۆبەی هاتوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ئەو داواکارییەی بە نووسراو لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هێناویەتی.
خزمەتخواز سەردان دەکاتەوە دوای ئەو کاتەی بۆی دیاریکراوە، بە مەبەستی دانی بەڵێننامە و ڕسومات و دانانی بارمتە (تامینات).
بەشی یاسایی، بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵێننامە لە بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا یان بریکارەکەی.
بەشی خەزنە، بە مەبەستی دانی ڕسومات و دانانی بارمتە (تامینات).
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-35
دوا دەستکاری14-04-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.