پێدانی ڤیزا

پێناسە
بەڵگەنامەی ڕێگەپێدانی هاتنە ژوورەوەی هاوڵاتی بیانییە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنی، کە بۆ ئەم مەبەستە دانراوە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی ناوخۆ/ بەرێوەبەرایەتی ڤیزا

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان / بەڕێوەبەرایەتی ڤیزە
هەولێر/ شەقامی کوردستان (٦٠)م
ئیمەیڵ: info@moi.gov.krd
07511608686
مەرجەکان
پێدانی ڤیزای هاتنە ژوورەوە بۆ ماوەی سی (٣٠) ڕۆژە، بە مەبەستی سەردان یان گەشتیاری.
داواکردنی ڤیزای ئەلیکترۆنی بۆ کەسی بیانی بە هەموو جۆرەکانییەوە، لە ڕێگەی پۆرتالی ڤیزای ئەلیکترۆنی (https://visit.gov.krd/ckb) پێشکەشدەکرێت.
دەکرێت ڤیزای سەردانی درێژبکرێتەوە بۆ کەسی بیانی پاش هاتنە ژوورەوە بۆ ماوەی سی (٣٠) ڕۆژ تەنیا بۆ دوو (٢) جار بەرامبەر بڕێک ڕسومات، بەمەرجێک هۆکاری درێژکردنەوەکە پەسەند بێت، بە داواکاری لەلایەن خودی کەسی بیانی، ئەم درێژکردنەوەیە لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەری نشینگەکانە.
زانیاری ڤیزای ئەلیکترۆنی پاش دەرچوون و پێدانی ڤیزا هیچ گۆرانکارییەکی تێدا ناکرێت و لەکاتی هەبوونی هەر هەڵەیەک ئەو ڤیزایە بە هەڵوەشاوە ئەژمار دەکرێت، پێویستە ڤیزایەکی نوێ داوا بکرێت بەپێی داواکارییەک و ڕسوماتێکی نوێ و جێبەجێکردنی گشت ڕێکارە یاساییەکان، بەڵام ئەگەر هەڵەکە هۆکارەکەی لەلایەن وەزارەتەوە بوو، ئەوا ڤیزای نوێی پێدەدرێت بە بێبەرامبەر.
ئەگەر کەسی بیانی هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتانی لیستی (أ) بیت، کە پێکهاتوون لە وڵاتانی (ئەلبانیا، ئوستڕاڵیا، نەمسا، بەحرەین، بەلجیکا، بەڕازیل، بولگاریا، کەنەدا، چین، کرواتیا، قوبرس، کۆماری چێک، دانیمارک، ئەستۆنیا، فینلاند، فەرەنسا، ئەڵمانیا، یۆنان، ڤاتیکان، هەنگاریا، ئایسلەند، ئێران (کۆماری ئیسلامی)، ئیرلەندا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، ئوردن،، کۆریای باشور، کوەیت، لاتیڤیا، لوبنان، لیخنشتاین، لیتوانیا، لوکسەمبۆرگ، ماڵتا، هۆڵەندا، نیوزلاند، نەرویج، عومان، پۆڵەندا، پۆرتوگال، قەتەر، ڕۆمانیا، ڕووسیا، سعودیە، سلۆڤاکیا (کۆماری فلۆڤاکیا(، سلۆڤینیا، ئیسپانیا، سوید، سویسرا، تورکیا، میرنشینە یەکگرتووەکان- ئیماڕات، بەریتانیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان)، دەتوانێت ڕاستەوخۆ داواکاری پێشکەشبکات لە ڕێگەی پۆرتالی ڤیزای ئەلیکترۆنی (https://visit.gov.krd/ckb) یاخود لە کاتی گەیشتنی بۆ هەرێمی کوردستان دەتوانیت ڤیزای ئەلیکترۆنی لە هەر یەکێک لە خاڵەکانی هاتنە ژوورەوەی هەرێمی کوردستان وەربگرێت.
ئەگەر کەسی بیانی هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتانی لیستی (ب) بێت، کە پێکهاتوون لە وڵاتانی (جەزائیر، ئاندۆرا، ئەنگۆلا، ئانتیگوا و باربودا، ئەرجەنتین، ئەرمەنستان، ئازەربایجان، بەهاما، باربادۆس، بیلاڕووس، بێلیز، بنین، بووتان، بۆلیڤیا، بۆسنیا و هەرزەگۆڤینا، بۆتسوانا، بروونای، بورکینا فاسۆ، بوروندی، کەمبۆدیا، کامیرۆن، کەیپڤەرد، کۆماری ئەفریقیای ناوەراست، چاد، چیلی، کۆلۆمبیا، کۆمۆرۆس، کۆنگۆ، کۆنگگۆ (کۆماری برازاڤیل)، کۆستاریکا، کەناری عاج. کوبا، کوراکاو، جیبۆتی، دۆمینیکا، کۆماری دۆمینیکان، ئیکوادۆر، ئێلسالڤادۆر، گینێی ئیستوایی، ئێریتریا، دورگەکانی فارۆ، فیجی، گابۆن، کامبیا، جۆرجیا، گانا، گرینادا، گینێ، گینێبیساو، گویانا، هایتی، هۆندووراس، هۆنگ کۆنگ، هیندستان، ئیندۆنیزیا، جامایکا، کازاخستان، کیریباتی، کۆماری کۆسۆڤۆ، کۆریای باکوور، قیرغیزستان، لاوس، لێسۆتۆ، لیبێریا، لیبیا، ماکاو، مەکدۆنیا، ماداگاسکار، مالاوی، مالیزیا، ماڵدیڤ، مالی، دورگەکانی مارشاڵ، مۆریتانیا، مۆریتیۆس، مەکسیک، ویلایەتە فیدڕاڵەکانی مایکرۆنیزیا، کۆماری مەلدۆڤا، مۆناکۆ، مەنگۆلیا، مۆنتینیگرۆ، مەغریب، مۆزامبیک، میانمار، نامیبیا، نائوروو، نیپال، نیکاراگوا، نیچەر، دوورگەکانی ماریانای باکوور، پاکستان، پالاو، فەڵەستین، ماناما، پاپوا گینێی نوێ، پاراگوای، پیرو، فلیپین، ڕواندا، سانت بارتێلێمی، سەینت کیتس و نیڤیس، سەینت لوسیا، سەینت ڤینسنت و گرینادینەس، ساموا، سان مارینۆ، ساو تۆم و پرینسیپ، سێنیگال، سربیا، سیشێل، سیرالیۆن، سەنگافورە، دوورگەکانی سلێمان، ئەفریقای باشوور، باشووری سودان، سریلانکا، سودان، سورینام، سوەزیلاند، سوریا، تایوان، تاجیکستان، تەنزانیا، تایلەند، تیمۆر – لێست ( تیمۆری ڕۆژهەڵات)، تۆگۆ، تۆنگا، ترینیداد و توباگۆ، تونس، تورکمانستان، توڤالو، ئۆکرانیا، ئۆرۆگوای، ئۆزبەکستان، ڤانواتو، ڤەنزوێلا، ڤیتنام، دوورگەکسنی ڤیرجین (ویلایەتە یەکگرتووەکان)، سەحرای ڕۆژئاوا، زامبیا، زیمبابۆی، بەرپرسانی دەزگای پسپۆری نەتەوە یەکگرتووەکان) دەتوانن داوای ڤیزای ئەلیکترۆنی بکەیت لە ڕێگەی دەستەبەرێک لە هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی دەستەبەرکردن و پشتگیریکردن وەرگرتنی کۆدی دەستەبەر بۆ کەسی بیانی.
پێویستە ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتی کەسی بیانی لە شەش (٦) مانگ کەمتر نەبێت، بەلایەنی کەم لاپەڕەیەکی پاسپۆرتی بەتاڵ بێت.
ئەگەر کەسی بیانی لەسەر پاسپۆرت یان (بەڵگەنامەی گەشت)ە بیانییەکەی ئاماژە بەوەکرابوو، کە شوێنی لەدایکبوونی عێراقە، ئەوا پێویست بە وەرگرتنی ڤیزا ناکات، و بێبەرامبەر ڕێگەی پێدەدرێت، ئەگەر مانەوەشی لە هەرێم لە سی (٣٠) ڕۆژ زیاتر بوو، ئەوا هیچ سزایەکی دواکەوتنی لێوەرناگیرێت.
لە کاتی نەگەڕانەوەی کەسی بیانی بۆ وڵاتی خۆی لە کاتی خۆی و ئەنجامنەدانی ڕێکارەکانی پێدانی کارتی نشینگە، خاوەن کۆدی ڤیزە دەبێت بڕی ئەو سزایە بدات، کە لە گرێبەستی پێدانی کۆدی ڤیزا دیاریکراوە لە بەرامبەر جێبەجێنەکردنی پەبەندبوونەکانی، سەرەڕای ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکانی تر، کە بەرامبەر بەڵێندەر وەردەگیرێت.
ڤیزای سەردان دەکرێت بە کارتی نشینگە، بۆ مەبەستی بە یەکگەیاندنی خێزانی.
ڤیزای گەشتیاری ناکرێت بە کارتی نشینگە بە بێ ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ.
لەکاتی ڕەتکردنەوەی ڤیزا دەکرێت داواکارییەکە دووبارە بکرێتەوە، ئەمەش دوای چاککردنی هۆکارەکانی ڕەتکردنەوە، ئەگەر هۆکار پەیوەندی نەبێت بە قەدەغەی هاتن.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پاسپۆرت.
وێنە.
بۆ لایەنە دەستەبەرەکان فۆڕمە داواکراوەکان.
ماوەی پێویست
ئەگەر کەسی بیانی لە لیستی وڵاتانی (أ) بیت ئەوا لە ماوەی چەند خولەکێکدا ڤیزای ئەلیکترۆنییەکە وەردەگریت. ئەگەر کەسی بیانی لە لیستی وڵات (ب) بێت، پێنج (٥) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١، ڕێنمایی پێدانی ڤیزای ئەلیكترۆنی و نیشنگە لە هەرێمی كوردستان:
(١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار بەرامبەر ڕسوماتی کارگێڕی.
ڕێکار و هەنگاوەکان
ئەگەر کەسی بیانی هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتانی لیستی (أ) بێت، ڕێکارەکانی داواکردنی ڤیزای ئەلیکترۆنی بەو شێوەیەی خوارەوەیە:
کەسی بیانی سەردانی پۆرتالی ڤیزای ئەلیکترۆنی (https://visit.gov.krd/ckb) دەکات: داواکاری ڤیزای سەردان یان گەشتیاری پێشکەشدەکات و لە ماوەی چەند خولەکێکدا ڤیزای ئەلیکترۆنی بەدەست دەهێنێت.
یاخود کەسی بیانی لە کاتی گەیشتنی بۆ هەرێمی کوردستان دەتوانیت ڤیزای ئەلیکترۆنی لە هەر یەکێک لە خاڵەکانی چوونە ژوورەوەی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ بەدەستبهێنێت.
ئەگەر کەسی بیانی هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتانی لیستی (ب) بێت، ڕێکارەکانی داواکردنی ڤیزای ئەلیکترۆنی بەو شێوەیەی خوارەوەیە:
کەسی بیانی سەرەتا پێویستە لەگەڵ دەستەبەرێک لە هەرێمی کوردستان ڕێکبکەوێت، کە پشتگیری داواکارییەکەی بکات و لە بڕی کەسی بیانی ڕێکارەکان ئەنجامبدات و کۆدی سەلماندنی بۆ وەربگرێت.
دواتر کەسی بیانی فۆڕمی داواکردنی ڤیزا لە ڕێگەی پۆرتالی ڤیزای ئەلیکترۆنی داواکارییەکەی پێشکەشدەکات.
دوای جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی داواکردن لە دەروازەی ڤیزای ئەلیکترۆنی، دەستەبەرەکەی کەسی بیانی داواکارییەکە وەردەگرێت، بڕی ڕسوماتی دیاریکراو دەدات، مامەڵەکە کۆتایی دێت و ڤیزای ئەلیکترۆنی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت بۆ خزمەتخوازەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-29
بابەت
دوا دەستکاری09-05-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.