پێدانی ڤیزا بەڵگەنامەی ڕێگەپێدانی هاتنە ژوورەوەی هاوڵاتی بیانییە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنی، کە بۆ ئەم مەبەستە دانراوە.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بۆ کەسی بیانی لە ڕێگای کۆمپانیای هێنانی دەستی کاری بیانی بۆ ماڵان پێدانی کارتی نشینگەیە بەو کەسە بیانییانەی لە ڕێگای کۆمپانیاکانی هێنانی دەستی کاری بیانی هێنراونەتە هەرێمی کوردستان، وەک خزمەتکار لە ماڵان کار دەکەن، ئەم کارتە نشینگەیە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بۆ کەسانی بیانی لە ڕێگای کۆمپانیاکانی نەوت و گاز پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانیانەی لە کۆمپانیاکانی نەوت و گاز کار دەکەن لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە قوتابییان و خوێندکارانی بیانی پێدانی کارتی نشینگەیە بەو قوتابی و خوێندکارە بیانییانەی لە ناوەندە جیاجایاکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن و تەمەنیان هەژدە (١٨) ساڵە یان زیاترە، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە کەسانی بیانی لە ڕێگای زانکۆ و نەخۆشخانە تایبەتەکان پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانیانەی کە لە زانکۆ و نەخۆشخانە تایبەتەکان کار دەکەن لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە کەسانی بیانی لە ڕێگەی دامودەزگاکانی حکومی پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانییانەی لە دامودەزگای حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکەن، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێدەکرێتەوە.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە کەسانی بیانی لە ڕێگای ڕێکخراوەکان پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانیانەی لە ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کار دەکەن، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.