پێناسە
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانیانەی کە لە زانکۆ و نەخۆشخانە تایبەتەکان کار دەکەن لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕیوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگاکان
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر
هەولێر / (٣٢)ی پارک / تەنیشت بینای پاسپۆرت
ئیمەیڵ: erbil.residence@moi.gov.krd
ئیمەیڵ: erbil.residence@moi.gov.krd
07515192466
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی
سلێمانی / گەڕەكی نێرگز/ نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی/ پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمەیڵ: info@sulresidence.com
ئیمەیڵ: info@sulresidence.com
05033190574
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی دهۆک
دهۆک / شندوخا
07503765276
مەرجەکان
کەسی بیانی هەژدە (١٨) ساڵی تەواو کردبێت.
ئهنجامدانى پشکنین بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان (ڤایرۆسی ئایدز، هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B و C، مەلاریا، بەلهاریزیا).
پێویستە کەسی بیانی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمارکرابێت، تەنیا بۆ بەڕێوەبەری جێبەجێکار یاخود خاوەن پشک کە پشکەکەی لە ٢٠% کەمتر نەبێت، پێویست بە گرێبەستی کارکردن و نووسراوی دەستەبەری کۆمەڵایەتی ناکات.
ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتی کەسی بیانی لە شەش (٦) مانگ کەمتر نەبێت.
بۆ کەسانی بیانی ئەو وڵاتانەی پێویستیان بە ڤیزای پێش وەختە هەیە بۆ هاتنە ناوەوەی هەرێمی کوردستان، پێویستە کارتی نشینگەکەشیان لە لایەن هەمان ئەو لایەنە بۆ داوابکرێت کە ڤیزاکەی بۆ وەرگرتووە.
پێویستە پشتگیری نیشتەجێبوونی هەبێت لە هەرێمی کوردستان.
کەسی بیانی لە کاتی نوێکردنەوەی کارتی نشینگە پێویستە پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و گرێبەستی کارکردن نوێ بکاتەوە.
ئەگەر مامەڵەکە نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بێت پێویستی بە کارتی نشینگەی کۆن هەیە، پێویستە بەر لە کۆتایی هاتنی ماوەی بەسەرچوونەکەی داوای نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بکات، بە پێچەوانەوە سزای دواکەوتنی دەکەوێتە ئەستۆ کە بۆ هەر ڕۆژێک (٢٠,٠٠٠) بیست هەزار دینارە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
نووسراوی پشتگیری کەسی بیانی لە لایەن ئەو دامەزراوەی کاری لێ دەکات.
یەک (١) وێنەی کەسی بیانی.
گرێبەستی کارکردن.
پاسپۆرت.
بۆ مامەڵەی نوێکردنەوە، کارتی نشینگەی پێشوو و یەک (١) وێنە.
ماوەی پێویست
حەوت (٧) بۆ دە (١٠) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١) ساڵی ٢٠٢١ ڕێنمایی تایبەت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و نشینگە لە هەرێمی کوردستان:
بۆ ئەو بیانیانەی کە پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە نییە بۆ هاتنە ناو هەرێمی کوردستان:
- (٣٠٠,٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار لە بەرامبەر گۆڕینی ڤیزای سەردان بۆ کارتی نشینگە.
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر دەرکردنی کارتی نشینگە.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی نشینگە بۆ داواکاری پێدانی نشینگە.
بۆ ئەو بیانیانەی کە پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە هەیە بۆ هاتنە ناو هەرێمی کوردستان:
- (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن گۆڕینی ڤیزای سەردان بۆ کارتی نشینگە.
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر دەرکردنی کارتی نشینگە.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی نشینگە بۆ داواکاری پێدانی نشینگە.
بۆ مامەڵەی نوێکردنەوەی کارتی نشینگە:
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر نوێکردنەوەی بە هەموو جۆرەکانی.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی نشینگە بۆ نوێکردنەوەی نشینگە.
سزای دواکەوتنی نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بۆ هەر ڕۆژێکی دواکەوتن بڕی (٢٠,٠٠٠) بیست هەزار دینارە.

ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا زانکۆ یاخود نەخۆشخانە تایبەتەکان لە ڕێگای سیستەمی ئۆنلاینی داواکردنی کارتی نشینگە، داواکارییەکە پێشکەش دەکات و سەرجەم بەڵگەنامەکانی سکان دەکات.
دوای (٧٢) کاتژمێری کار ڕەزامەندی پێدانی کارتی نشینگە لە ڕێگای هەمان سیستەمەوە بە ئۆنلاین دەچێتەوە بۆ زانکۆ یاخوود نەخۆشخانە تایبەتەکان، کەسە بیانییەکە دەتوانێت سەردانی تاقیگەی ناوەندی بکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان (ڤایرۆسی ئایدز، هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B و C، مەلاریا، بەلهاریزیا).
دوای (٤٨) کاتژمێری کار ئەنجامی پشکنین دەگەڕێتەوە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی تایبەتمەند، خزمەتخواز سەردانی ژووری تایبەتمەند بە پێدانی کارتی نشینگە بە زانکۆ یان نەخۆشخانە تایبەتەکان دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە ئەنجامی پشکنین و ئامادەکردنی پسوولەی دانی ڕسومات.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی دانی ڕسوماتی دیاریکراو.
دووبارە سەردانی تایبەت بە پێدانی کارتی نشینگە بە زانکۆ یان نەخۆشخانە تایبەتەکان دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پسوولەی ژمێریاری و سکانکردن.
سەردانی بەشی چاپ دەکات، بە مەبەستی چاپکردنی کارتی نشینگە و کۆتایی هاتنی مامەڵە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-60
بابەت
دوا دەستکاری
17-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان