پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە کەسانی بیانی لە ڕێگەی دامودەزگاکانی حکومی

پێناسە
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانییانەی لە دامودەزگای حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکەن، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێدەکرێتەوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕیوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر
هەولێر / (٣٢)ی پارک / تەنیشت بینای پاسپۆرت
ئیمەیڵ: erbil.residence@moi.gov.krd
07515192466
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی
سلێمانی / گەڕەكی نێرگز/ نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی/ پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمەیڵ: info@sulresidence.com
05033190574
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی دهۆک
دهۆک / شندوخا
07503765276
مەرجەکان
کەسی بیانی هەژدە (١٨) ساڵی تەواو کردبێت.
ئه‌نجامدانى پشکنین بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان (ڤایرۆسی ئایدز، هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B و C، مەلاریا، بەلهاریزیا).
ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتی کەسی بیانی لە شەش (٦) مانگ کەمتر نەبێت.
بۆ کەسانی بیانی ئەو وڵاتانەی پێویستیان بە ڤیزای پێشوەختە هەیە بۆ هاتنە ناوەوەی هەرێمی کوردستان، پێویستە کارتی نشینگەکەشیان لە لایەن هەمان ئەو دەزگا حکومییە بۆ داوا بکرێت، کە ڤیزاکەی بۆ وەرگرتووە.
ئەگەر مامەڵەکە نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بێت پێویستی بە کارتی نشینگەی کۆن هەیە، پێویستە بەر لە کۆتایی هاتنی ماوەی بەسەرچوونەکەی داوای نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بکات، بە پێچەوانەوە سزای دواکەوتنی دەکەوێتە ئەستۆ کە بۆ هەر ڕۆژێک (٢٠,٠٠٠) بیست هەزار دینارە.
کار دەکرێت بە بەیانی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ تایبەت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و کارتی نشینگە، و یاسایی نیشتەجێبوونی بیانییەکان ژمارە (٧٦)ی ساڵی ٢٠١٧ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پاسپۆرت.
کۆپیەک لە دوایین مۆری هاتنە ناوەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان.
پشتگیری نیشتەجێبوون.
نووسراوی پشتگیری بۆ کەسی بیانی لە لایەن ئەو دامەزراوەی کاری لێدەکات.
یەک (١) وێنەی کەسی بیانی.
بۆ مامەڵەی نوێکردنەوە هینانی کارتی نشینگەی پێشوو و یەک (١) وێنەی کەسی بیانی.
ماوەی پێویست
پێنج (٥) بۆ حەوت (٧) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١) ساڵی ٢٠٢١ ڕێنمایی تایبەت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و نشینگە لە هەرێمی کوردستان:
بۆ ئەو بیانییانەی، کە پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە نییە بۆ هاتنە ناو هەرێمی کوردستان:
- (٣٠٠,٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار لە بەرامبەر گۆڕینی ڤیزای سەردان بۆ کارتی نشینگە.
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر دەرکردنی کارتی نشینگە.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی نشینگە بۆ داواکاری پێدانی نشینگە.
بۆ ئەو بیانیانەی کە پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە هەیە بۆ هاتنە ناو هەرێمی کوردستان:
- (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن گۆڕینی ڤیزای سەردان بۆ کارتی نشینگە.
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر دەرکردنی کارتی نشینگە.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی نشینگە بۆ داواکاری پێدانی نشینگە.
بۆ مامەڵەی نوێکردنەوەی کارتی نشینگە:
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر نوێکردنەوەی بە هەموو جۆرەکانی.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی نشینگە بۆ نوێکردنەوەی نشینگە.
سزای دواکەوتنی نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بۆ هەر ڕۆژێکی دواکەوتن بڕی (٢٠,٠٠٠) بیست هەزار دینارە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
دامودەزگای حکومی دەتوانێت بە ڕێگەی ئۆنلاین داواکاری پێشکەشبکات، ئەگەر خاوەن کۆدی ئەلیکترۆنی بێت لە سیستەم، یاخود بەشێوەیەکی ئۆفلاین لەڕێگەی نوێنەر یاخود پارێزەر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی تایبەتمەند دەکەن.
سەردانی ژووری تایبەتمەند بە پێدانی کارتی نشینگە بە دامودەزگای حکومی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری، دوای وردبینیکردن سەرجەم مامەڵەکانی سکان دەکرێت ناوی کەسی بیانی دەنێردرێت بۆ تاقیگەی ناوەندی بەشێوازی ئۆنلاین، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی.
دوای ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی و گەڕاندنەوەی ئەنجامی پشکنین بەشێوەی ئەلیکترۆنی دوای (٤٨) کاتژمێر، خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی تایبەتمەند دەکات لە ژووری تایبەت بە پێدانی کارتی نشینگە بۆ دامودەزگاکانی حکومی دوای دڵنیابوونەوە لە ئەنجامی پشکنینی تەندروستی و پسوولەی ڕسوماتی بۆ ئامادەدەکرێت.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی پێدانی ڕسوماتی دیاریکراو.
دووبارە سەردانی ژووری تایبەت بە پێدانی کارتی نشینگە بە دامودەزگای حکومی دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پسوولەی ژمێریاری و سکانکردن.
سەردانی بەشی چاپ دەکات، بە مەبەستی چاپکردنی کارتی نشینگە و کۆتایی هاتنی مامەڵە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-59
بابەت
دوا دەستکاری02-05-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.