پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بۆ کەسانی بیانی لە ڕێگای کۆمپانیاکانی نەوت و گاز

پێناسە
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانیانەی لە کۆمپانیاکانی نەوت و گاز کار دەکەن لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕیوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر
هەولێر / (٣٢)ی پارک / تەنیشت بینای پاسپۆرت
ئیمەیڵ: erbil.residence@moi.gov.krd
07515192466
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی
سلێمانی / گەڕەكی نێرگز/ نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی/ پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمەیڵ: info@sulresidence.com
05033190574
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی دهۆک
دهۆک / شندوخا
07503765276
مەرجەکان
کەسی بیانی تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵ یان زیاتربێت.
ئه‌نجامدانى پشکنین بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان (ڤایرۆسی ئایدز، هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B و C، مەلاریا، بەلهاریزیا).
ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتی کەسی بیانی لە شەش (٦) مانگ کەمتر نەبێت.
بۆ کەسانی بیانی ئەو وڵاتانەی پێویستیان بە ڤیزای پێش وەختە هەیە بۆ هاتنە ناوەوەی هەرێمی کوردستان، پێویستە کارتی نشینگەیان لە لایەن هەمان ئەو کۆمپانیای نەوت و گاز بۆ داوابکرێت کە ڤیزاکەی بۆ وەرگرتووە.
کەسی بیانی پێویستە گرێبەستی کارکردنی هەبێت لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەی داوای کارتی نشینگەی بۆ دەکات.
پێویستە کەسی بیانی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمارکرابێت، تەنیا بەڕێوەبەری جێبەجێکار یاخود خاوەن پشک کە پشکەکەی لە ٢٠% کەمتر نەبێت، پێویست بە گرێبەستی کارکردن و نووسراوی دەستەبەری کۆمەڵایەتی ناکات.
کەسی بیانی پێویستە نووسراوی ڕەزامەندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێی کوردستانی هەبێت.
ئەو کەسە بیانیانەی کە لە ڕێگای کۆمپانیاکانی نەوت و گازەوە کارتی نشینگەیان بۆ وەردەگیرێت، بەهەمان شێوە کارتی نشینگە دەدرێت بە خێزانەکانیان بە مەرجێک پشتگیری وەزارەتی کار و بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتیان هەبێت و تۆمارکرابن.
ئەگەر مامەڵەکە نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بێت، پێویستە بەر لە کۆتایی هاتنی ماوەی بەسەرچوونەکەی داوای نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بکات، بە پێچەوانەوە سزای دواکەوتنی دەکەوێتە ئەستۆ کە بۆ هەر ڕۆژێک (٢٠,٠٠٠) بیست هەزار دینارە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
نووسراوی پشتگیری کەسی بیانی لە لایەن ئەو دامەزراوەی کاری لێ دەکات.
گرێبەستی کارکردن.
پاسپۆرت.
نووسراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
یەک (١) وێنەی کەسی بیانی.
بۆ مامەڵەی نوێکردنەوە، کارتی نشینگەی پێشوو و یەک (١) وێنە.
ماوەی پێویست
حەوت (٧) بۆ دە (١٠) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١) ساڵی ٢٠٢١ ڕێنمایی تایبەت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و نشینگە لە هەرێمی کوردستان:
بۆ ئەو بیانیانەی کە پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە نییە بۆ هاتنە ناو هەرێمی کوردستان:
- (٣٠٠,٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار لە بەرامبەر گۆڕینی ڤیزای سەردان بۆ کارتی نشینگە.
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر دەرکردنی کارتی نشینگە.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی نشینگە بۆ داواکاری پێدانی نشینگە.
بۆ ئەو بیانیانەی کە پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە هەیە بۆ هاتنە ناو هەرێمی کوردستان:
- (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن گۆڕینی ڤیزای سەردان بۆ کارتی نشینگە.
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر دەرکردنی کارتی نشینگە.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی نشینگە بۆ داواکاری پێدانی نشینگە.
بۆ مامەڵەی نوێکردنەوەی کارتی نشینگە:
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر نوێکردنەوەی نشینگە بە هەموو جۆرەکانی.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی نشینگە بۆ نوێکردنەوەی نشینگە.
سزای دواکەوتنی نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بۆ هەر ڕۆژێکی دواکەوتن بڕی (٢٠,٠٠٠) بیست هەزار دینارە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا کۆمپانیای نەوت و گاز لە ڕێگای سیستەمی ئۆنلاینی داواکردنی کارتی نشینگە، داواکارییەکە پێشکەش دەکات و سەرجەم بەڵگەنامەکانی سکان دەکات.
دوای (٧٢) کاتژمێری کار ڕەزامەندی پێدانی کارتی نشینگە لە ڕێگای هەمان سیستەمەوە بە ئۆنلاین دەچێتەوە بۆ کۆمپانیای نەوت و گاز، کەسە بیانییەکە دەتوانێت سەردانی تاقیگەی ناوەندی بکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی.
دوای (٤٨) کاتژمێری کار ئەنجامی پشکنین دەگەڕێتەوە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی تایبەتمەند، خزمەتخواز سەردانی ژووری تایبەتمەند بە پێدانی کارتی نشینگە بە کۆمپانیای نەوت و گاز دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە ئەنجامی پشکنین و ئامادەکردنی پسوولەی پێدانی ڕسومات.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی پێدانی ڕسوماتی دیاریکراو.
دووبارە سەردانی ژووری تایبەت بە پێدانی کارتی نشینگە بە کۆمپانیای نەوت و گاز دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پسوولەی ژمێریاری و سکانکردن.
سەردانی بەشی چاپ دەکات، بە مەبەستی چاپکردنی کارتی نشینگە و کۆتایی هاتنی مامەڵە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-62
بابەت
دوا دەستکاری17-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.