پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە کەسانی بیانی لە ڕێگای ڕێکخراوەکان

پێناسە
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانیانەی لە ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کار دەکەن، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕیوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر
هەولێر / (٣٢)ی پارک / تەنیشت بینای پاسپۆرت
ئیمەیڵ: erbil.residence@moi.gov.krd
07515192466
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی
سلێمانی / گەڕەكی نێرگز/ نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی/ پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمەیڵ: info@sulresidence.com
05033190574
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی دهۆک
دهۆک / شندوخا
07503765276
مەرجەکان
کەسی بیانی هەژدە (١٨) ساڵی تەواو کردبێت.
پێویستە کەسە بیانییەکە پشتگیری ڕێکخراوەکە و گرێبەستی کارکردنی هەبێت.
پێویستە ڕێکخراوەکە تۆمارکرابێت لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان.
ئه‌نجامدانى پشکنین بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان (ڤایرۆسی ئایدز، هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B و C، مەلاریا، بەلهاریزیا).
بۆ کەسانی بیانی ئەو وڵاتانەی پێویستیان بە ڤیزای پێش وەختە هەیە بۆ هاتنە ناوەوەی هەرێمی کوردستان، پێویستە کارتی نشینگەیان لە لایەن هەمان ڕێکخراوەوە بۆ داوا بکرێت کە ڤیزاکەی بۆ وەرگرتووە.
ئەو کەسە بیانیانەی کە لە ڕێگای ڕێکخراوەکانەوە کارتی نشینگەیان بۆ وەردەگیرێت، بە هەمان شێوە کارتی نشینگە دەدرێت بە خێزانەکانیان بە مەرجێک پشتگیریان هەبێت لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و تۆمارکرابن.
هەر ڕێکخراوێکی بیانی و ناوخۆیی کۆدی تایبەتی خۆیان دەبێت لە سیستەمی ئەلیکترۆنی داواکردنی کارتی نشینگە، پێویستە داواکارییەکان بە شێوەیەکی ئۆنلاین پێشکەش بکرێت.
ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتی کەسی بیانی لە شەش (٦) مانگ کەمتر نەبێت.
ئەگەر مامەڵەکە نوێکردنەوەی نشینگە بێت پێویستی بە کارتی نشینگەی کۆن هەیە، پێویستە بەر لە کۆتایی هاتنی ماوەی بەسەرچوونەکەی داوای نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بکات، بە پێچەوانەوە سزای دواکەوتنی دەکەوێتە ئەستۆ کە بۆ هەر ڕۆژێک (٢٠,٠٠٠) بیست هەزار دینارە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پشتگیری ڕێکخراو.
گرێبەستی کارکردن.
پاسپۆرت.
کۆپیەک لە دوایین مۆری هاتنەناوەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان.
یەک (١) وێنەی کەسی لە کاتی سکانکردنی مامەڵە.
بۆ مامەڵەی نوێکردنەوە، هێنانی کارتی نشینگەی پێشوو و یەک (١) وێنە.
ماوەی پێویست
حەوت (٧) بۆ دە (١٠) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١) ساڵی ٢٠٢١ ڕێنمایی تایبەت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و نشینگە لە هەرێمی کوردستان:
- بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان:
(٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار لە بەرامبەر پێدانی کارتی نشینگە.
- بۆ ڕێکخراوە ناوخۆییەکان:
بۆ ئەو بیانیانەی کە پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە نییە بۆ هاتنە ناو هەرێمی کوردستان:
(٣٠٠,٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار لە بەرامبەر گۆڕینی ڤیزای سەردان بۆ کارتی نشینگە.
(١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر دەرکردنی کارتی نشینگە.
(٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی نشینگە بۆ داواکاری پێدانی نشینگە.
بۆ ئەو بیانیانەی کە پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە هەیە بۆ هاتنە ناو هەرێمی کوردستان:
(١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن گۆڕینی ڤیزای سەردان بۆ کارتی نشینگە.
(١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر دەرکردنی کارتی نشینگە.
(٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی نشینگە بۆ داواکاری پێدانی نشینگە.
بۆ مامەڵەی نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بۆ ڕێکخراوە ناوخۆییەکان:
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر نوێکردنەوەی نشینگە.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی نشینگە بۆ نوێکردنەوەی نشینگە.
سزای دواکەوتنی نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بۆ هەر ڕۆژێکی دواکەوتن بڕی (٢٠,٠٠٠) بیست هەزار دینارە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا ڕێکخراوەکە لە ڕیگای سیستەمی ئۆنلاین، داواکارییەکەی پێشکەش دەکات و سەرجەم بەڵگەنامەکانی سکان دەکات.
دوای (٧٢) کاتژمێری کار ڕەزامەندی پێدانی کارتی نشینگە لە ڕێگای هەمان سیستەمەوە بە ئۆنلاین دەچێتەوە بۆ ڕێکخراوەکە و کەسە بیانییەکە دەتوانێت سەردانی تاقیگەی ناوەندی بکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی.
دوای (٤٨) کاتژمێری کار ئەنجامی پشکنین دەگەڕێتەوە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی تایبەتمەند، خزمەتخواز سەردانی ژووری تایبەتمەند بە پێدانی کارتی نشینگە بە ڕێکخراوەکان دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە ئەنجامی پشکنین و ئامادەکردنی پسوولەی پێدانی ڕسومات.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی پێدانی ڕسوماتی دیاریکراو.
دووبارە سەردانی ژووری تایبەت بە پێدانی کارتی نشینگە بە ڕێکخراوەکان دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پسوولەی ژمێریاری و سکانکردن.
سەردانی بەشی چاپ دەکات، بە مەبەستی چاپکردنی کارتی نشینگە و کۆتایی هاتنی مامەڵە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-58
بابەت
دوا دەستکاری17-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.