پێناسە
هەموو ئەو کەسانەى دەیانەوێت لە ڕێگەى ڕێکخراوێکەوە کارى مەدەنى ئەنجام بدەن دەتوانن ڕێکخراوێک دروست بکەن و کار لەسەر بەدیهێنانی ئامانجەکانیان بکەن، (٢) دوو ڕێکخراو یان زیاتر پێکەوە بۆ ئامانجێکی هاوبەش دەتوانن تۆڕێکی ڕێکخراو تۆمار بکەن.
لایەنی بەرپرس
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
/ بەڕێوەبەرایەتی تۆمار
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
هەولێر/ ڕێگای کەرکوک/ بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
07508110808
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
ناوێک دیارى بکەن بۆ ڕێکخراوەکەیان.
دەستەى دامەزرێنەرى هەبێت و لە (٣) سێ کەس کەمتر نەبن.
بوونی پەیڕەوێکى ناوخۆى نوسراو كە بە پێى یاسا بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵگەنامەى بارى شارستانى (ناسنامە یاخود کارتی نیشتمانی) دەستەى دامەزرێنەران.
بەڵگەنامەى کارتى زانیارى.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٥) پێنج ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتای ڕێکارەکان بە دیاریکردنی ناوی ڕیکخراوەکەوە دەست پێ دەکات لە بەڕێوەبەرایەتی زانیارییەکان، دوای ئەوە لە بەڕێوەبەرایەتی تۆمار کاتێک دیاری دەکرێت، بە مەبەستی سەردانیکردنی دەستەی دامەزرێنەران بۆ فەرمانگە و وەرگرتنەوەی بڕوانامە، دوای دیاریکردنی ناو و کاتەکە دەبێت ئەم ڕێککارانە بگیرێتە بەر:
ئامادەکردنی پەیڕەوی ناوەخۆی ڕێکخراو کە هاوتا بێت لەگەڵ یاسا، وە لە ناو پەیڕەوەکە لۆگۆی تایبەت بە ڕێکخراو هەبێت کە مانادار بێت و بگونجێت لەگەڵ ئامانجی ڕێکخراوەکە.
لە کاتی دیاریکراو دەستەی دامەزرێنەران سەردانی فەرمانگە دەکەن.
لە بەڕێوەبەرایەتی زانیارییەکان فۆرمی جێگیرکردنی ناوی ڕێکخراو پڕ دەکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی یاسایی وردبینی بۆ پەیڕەوی ناوخۆ دەکات و دۆسیەکە ئاراستەی سەرۆکی فەرمانگە دەکرێت.
سەرۆکی فەرمانگە لەگەڵ دەستەی دامەزرێنەران کۆ دەبێتەوە.
دۆسیەکە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی تۆمار دەکرێت بۆ دروستکردنی بڕوانامە.
بەڕێوەبەرایەتی تۆمار بڕوانامەی تۆمار دروست دەکات بۆ ڕێکخراوەکە و لە کۆتاییش سەرۆکی فەرمانگە واژۆ لەسەر بڕوانامەکە دەکات.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DNGO-05
دوا دەستکاری05-07-2022
Add new comment