تۆمارکردنى ڕێکخراوە عێراقییەکان

پێناسە
هەر ڕێکخراوێک، کە لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی بەغدا تۆمارکرابێت و بیەوێت لە هەرێمی کوردستان کاربکات، دەتوانێت لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان خۆی تۆماربکات، دوای گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی یاسایی.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
هەولێر/ ڕێگای کەرکوک/ بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
07508110808
مەرجەکان
نووسراوی داواکاریی تۆمارکردن.
بڕوانامەی ڕێکخراو بە ڕاستاندن و وەرگێڕدراویی بۆ زمانی کوردی.
پەیڕەوى ناوخۆى ڕێکخراو بە ڕاستاندن و وەرگێڕدراویی بۆ زمانی کوردی.
پلان و بەرنامەی کاری ڕێکخراوەکە لە هەرێمی کوردستان بە زمانی عەرەبی و کوردی.
نووسراوی فەرمیی ڕێکخراو بۆ ڕێگەپێدانی بەڕێوەبەری لقی ڕێکخراو لە هەرێمی کوردستان بە زمانی کوردی و عەرەبی.
ڕاستاندنی بڕوانامەی ڕێکخراو و پەیڕەوی ناوخۆی ڕێکخراو لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕوانامەی ڕێکخراو بە ڕاستاندن.
پەیڕەوی ناوەخۆی ڕێکخراو بە ڕاستاندن.
بەڵگەنامەی باری شارستانی (ناسنامە، کارتی نیشتمانی یاخود نشینگە (إقامة))ی بەڕێوەبەری هەرێمیی.
ماوەی پێویست
پێنج (٥) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا دۆسییەی تایبەت بە ڕێکخراوەکە ئامادە دەکرێت، کە دەبێت ئەم دۆکیومێنتانەی خوارەوە لەخۆ بگرێت:
- بڕوانامەی ڕێکخراو، ئەسڵی، لەگەڵ وەرگێڕانی بۆ زمانی کوردی، ڕاستێندراوبێت.
- پەیڕەوی ناوەخۆی ڕێکخراو، لەگەڵ وەرگێڕانی بۆ زمانی کوردی، ئەرێ کرابێت.
- نووسراوی دیاریکردنی بەڕێوەبەر بۆ لقی هەرێم.
- پلانی کاری ڕێکخراو لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ساڵێک بە زمانی کوردی.
ئەم دۆکیومێنتانە لەگەڵ نووسراوێکی داواکاری بۆ کردنەوەی لق لە هەرێم ئاڕاستەی فەرمانگە دەکرێت.
واردكردنی داواکارییەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی کارگێڕی، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی بۆ سەرۆکی فەرمانگە.
سەرۆکی فەرمانگە بە پەراوێز دۆسییەکە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی (تۆمار، یاسایی، زانیارییەکان) دەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمار، وردبینی لە دۆکیومێنتەکان دەکات و پسوولە و کۆدی تایبەت دەدات بە ڕێکخراوەکە.
بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی، وردبینی یاسایی بۆ سەرجەم دۆکیومێنتەکان و پەیڕەوی ناوەخۆ دەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی زانیارییەکان، زانیارییەکانی تایبەت بە ڕێکخراوەکە لە داتابەیس تۆماردەکات.
دۆسییەکە دەگەڕێتەوە لای سەرۆکی فەرمانگە، پەراوێز دەنوسێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی تۆمار، بە مەبەستی دروستکردنی بڕوانامە.
بەڕێوەبەرایەتی تۆمار، بڕوانامەکە دروستدەکات و سەرۆکی فەرمانگە واژۆی دەکات.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DNGO-01
دوا دەستکاری13-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.