پێناسە
پشتڕاست کردنەوەى ئەو بەڵگەنامە و بڕوانامانەى کە لە وڵاتانى دەرەوە دەردەچن لە هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێن بۆ نموونە (بەڵگەنامەی کۆمپانیا، بڕوانامەی قوتابخانە، بڕوانامەى زانکۆ، ڕاپۆرتی پزیشکی).
لایەنی بەرپرس
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە / نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویستە بەڵگەنامەکان ڕەسەن بێت.
پێوستە لە وەزارەتى دەرەوەى وڵاتی دایک پەسەند کرابێت و لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە پەسند بکرێت هەروەها لە باڵیۆزخانەکان یان کۆنسوڵگەرییەکانى عێراق پەسەند کرابێت.
ئەگەر بەڵگەنامەکە لە لایەن وەرگێڕی یاساییەوە وەربگێڕدرێتە سەر زمانى ئینگلیزی یان هەر زمانێکی تر، پێویستە لە لایەن دادنوس پشتڕاست بکرێتەوە پاشان وەزارەتی داد و فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی یان پاسپۆرتی خزمەتخواز.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی ژووری کارمەندی بەرپرس لە نوێنەرایەتی دەکات و بەڵگەنامە و ناسنامەکان پێشکەش دەکات، خزمەتخواز باجێک وەردەگرێت کە ژمارەی مامەڵەکەی لەسەرە و خزمەتخواز پێویستە لە پرسگەی نوێنەرایەتی چاوەڕوان بێت، دوای ماوەی چاوەڕوانی کردن بەڵگەنامە و ناسنامەکان بە پەسەندکراوی بە دەست دەهێنێت.
دواتر خزمەتخواز سەردانی وەزارەتی داد دەکات، بە مەبەستی پەسندی وەزارەتی داد بۆ بەڵگەنامەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DFR-01
دوا دەستکاری11-04-2023

Add new comment