ڕاستاندنی ئەو بەڵگەنامانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەرچوون، لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشتڕاست کردنەوەى ئەو بەڵگەنامە و بڕوانامانەى، کە لە وڵاتانى دەرەوە دەردەچن لە هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێن، بۆ نموونە (بەڵگەنامەی کۆمپانیا، بڕوانامەی قوتابخانە، بڕوانامەى زانکۆ، ڕاپۆرتی پزیشکی).
بریکارنامەى تایبەت بۆ هاوڵاتیانی دەرەوەی وڵات بریکارنامەى تایبەت بریتییە لە دەستنیشانکردنى کەسێکى تر وەک بریکار بۆ جێبەجێکردنى کارێکى تایبەت و پێدانى دەسەڵاتی یاسایی و شەرعییەکانى بریکاردار بە بریکار، بە مەرجێک تەنیا بۆ ئەو مامەڵە تایبەتە بەکاربێت، کە لە بریکانامەکەدا دەستنیشانکراوە.
پشتڕاستکردنەوەى بەڵگەنامەکانى تۆمارکردنى کۆمپانیا و ڕێکخراوە ناحکومییەکان بۆ تۆمارکردن و کردنەوەى لقی کۆمپانیا و ڕێکخراوە بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەى بتوانن لە چوارچێوەى یاسا و ڕێنماییەکاندا چاڵاکی بازرگانی و ڕێکخراوەیی ئەنجامبدەن.
بریکارنامەى گشتی بۆ ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات دابینکردنى بریکارنامەى گشتى بۆ ڕەوەندى کوردستانى لە دەرەوەی وڵات، بۆ پێدانى بریکاریەتى گشتى لە لایەن کەسێکەوە کە لە دەرەوەى کوردستان دەژیت بە کەسێک کە لە ناو هەرێمى کوردستان دەژیت، بە مەبەستى پێدانى دەسەڵاتی یاسایی تەواو بۆ ئەنجامدانى ئیش و کارەکانی لە دامودەزگا پەیوەندارەکان لە حکومەتى هەرێمی کوردستان.
بەرحەیاتی (شهادة اثبات الحیاة) بۆ پێدانى بەرحەیاتی بۆ ئەو کەسانەى کە داوا دەکەن، بۆ ئەوەى بیسەلمێنن کە لە ژیاندا ماون و بەکاریبهێنن لە هەندێک دامودەزگای پەیوەندار لە حکومەتى هەرێمى کوردستان.
گەڕاندنەوەى تەرم بۆ کوردستان بریتییە لە گەڕاندنەوەى تەرمى هاوڵاتیانی هەرێمى کوردستان کە لە دەرەوە کۆچی دوایی دەکەن.
لابردنی بریکار بۆ ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات ئەم خزمەتە بۆ ئەو هاوڵاتیانەیە، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەژین و بریکارنامەی گشتی یان تایبەتییان داوە بە کەسێک و دەیانەوێت ئەو بریکارنامەیە هەڵوەشێنەوە.
بەرزکردنەوەی داواکاری تایبەت بە ئەستۆپاکی ئەم خزمەتە بۆ ئەو هاوڵاتیانەیە، کە بە نیازی ئیشکردنن لە دەرەوە و پێویستییان بە بەڵگەنامەی ئەستۆپاکی هەیە، بۆ ئەم مەبەستە داواکاری پێشکەش بە نوێنەرایەتى دەکەن، نوێنەرایەتی ئەو داواکارییانە بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەرز دەکاتەوە، ئەوانیش لە لای خۆیانەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەرزیدەکەنەوە.
بەرزکردنەوەی داواکاری هاوڵاتیان تایبەت بە درێژکردنەوەی مۆڵەت ئەو هاوڵاتییانەی کە ناتوانن سەردانی کوردستان بکەنەوە بە هۆی بارودۆخی تەندروستییەوە، یان بە هۆی نەبوونی پاسپۆرتەوە، بۆ ئەوەی مۆڵەتی فەرمانبەرییان بۆ درێژبکرێتەوە، لە ڕێگای نوێنەرایەتییەوە داواکاری و بەڵگەنامەکانیان پێشکەشدەکەن.
کاروباری گەڕانەوەی بە یەکجاری پەنابەرانی کوردی دەرەوەی وڵات بریتییە لە ئەنجامدانی ئیش و کارەکانی پەنابەران، بە مەبەستی گەڕانەوەیان بە یەکجاری بۆ هەرێمی کوردستان.