پێناسە
ئەم خزمەتە بۆ ئەو هاوڵاتیانەیە کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەژین و بریکارنامەی گشتی یان تایبەتیان داوە بە کەسێک و دەیانەوێت ئەو بریکارە هەڵوەشێنەوە.
لایەنی بەرپرس
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە / نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
ئامادەبوونی بریکاردار لە نوێنەرایەتى کە کاتى خۆی بریکارنامەکەی واژۆکردووە.
پێشاندانی ناسنامەی بارى کەسی یان ڕەگەزنامەى عێراقی و پاسپۆڕتی بریکاردار و کارتی نیشتەجێبوون.
وێنەیەکی ئەو بریکارنامەیەی کە مەبەستە هەڵبوەشێنرێتەوە و مافی بریکار تیایدا لە بریکار وەربگیرێتەوە.
بردنی نوسراوی ڕەسەنى لابردنى بریکار بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوە، بە مەبەستى پشتڕاست کردنەوەی.
ئاگادارکردنەوەى بریکارى لادراو لە ڕێکەوتى دەرچوونى نوسراوی لابردنی بریکار، لە بەر ئەوە پێویستە ناونیشان و ژمارەى تەلەفۆن و ئیمەیڵی بریکارى لابراو هەبێت بۆ ئەم خزمەتگوزارییە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەى بارى شارستانى و ڕەگەزنامەى عێراقى.
پاسپۆرت و کارتی نیشتەجێبوونی بریکاردار (ئەگەر هەبێت).
بەڵگەنامەکانی پێناسی باری شارستانی یان پاسپۆرت ئەگەر کەسەکە بیانی بێت.
وێنەیەکی ئەو بریکارنامەیەی کە دەخوازرێت لە بریکار وەربگیرێتەوە.
زانیارى تەواو دەربارەى ناونیشان و ژمارەى تەلەفۆن و ئیمێڵی ئەو بریکارەى کە مەبەستە بریکارنامەکەى لێ بسەنرێتەوە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سەردانی ژووری بەرپرس، بە مەبەستی دەست پێکردنی مامەڵەکە.
سەردانی ژوورى نوێنەرى حکومەت، بە مەبەستی بە دەستهێنانى ئەم خزمەتگوزارییە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DFR-12
دوا دەستکاری10-08-2022

Add new comment