پێناسە
دابینکردنى بریکارنامەى گشتى بۆ ڕەوەندى کوردستانى لە دەرەوە، بۆ پێدانى بریکاریەتى گشتى لە لایەن کەسێکەوە کە لە دەرەوەى کوردستان دەژیت بە کەسێک کە لە ناو هەرێمى کوردستان دەژیت، بە مەبەستى پێدانى دەسەڵاتی یاسایی تەواو بۆ ئەنجامدانى ئیش و کارەکانی لە دامودەزگا پەیوەندارەکان لە حکومەتى هەرێمی کوردستان.
لایەنی بەرپرس
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە
/ نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویستە بریکاردار ئامادەبێت لە بەردەم نوێنەرى حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هەبوونی ناسنامەى تایبەت بە بریکاردار وەکو ناسنامەى باری کەسی، ڕەگەزنامەى عێراقى، پاسپۆرت یان کارتى نیشتەجێبوون.
بردنى بریکانامە ڕەسەنەکە لە لایەن بریکارەوە بۆ فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە بۆ ئەوەى لە بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى یاسایی بەشی پەسەنکردن، پشتڕاست بکرێتەوە.
تێبینی: ڕێنماییەکان لەسەر ماڵپەری نوێنەرایەتییەکانى حکومەتى هەرێم بە زمانەکانى کوردى، ئینگلیزى و عەرەبى هەیە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەى تایبەت بە بریکاردار وەکو (ناسنامەى باری کەسی، ڕەگەزنامەى عێراقى، پاسپۆرت یان کارتى نیشتەجێبوون) یان کارتی نیشتیمانی.
پێناسەى بارى شارستانى یان ڕەگەزنامەى عێراقى بریکار.
ناسنامە یان پاسپۆرت ئەگەر کەسەکە بیانى بوو.
بەڵگەنامەى پەیوەندیدار بە بریکارنامەکە، لە کاتێکدا پێویست بێت وەک بەڵگەنامەى تۆمارى مولک یان زەوى یان بەڵگەنامەى سامانى گوازراوە و نەگوازراوە.
تێبینى: لە هەندێک نوێنەرایەتى بۆ نموونە نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا ئەو بەڵگەنامانەى پێویستن بۆ بە دەستهێنانى ئەم خزمەتگوزارییە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
دابینکردنى (١) یەک وێنە لە هەر یەک لە ناسنامەى عێراقى و ناسنامەى ئەمریکا، بۆ نموونە (ڕەگەزنامە).
(٣) سێ کۆپى لە فۆرمە کوردییەکان بە مەرجێک نووسینەکانى ڕوون و دیار بێت و بخوێندرێنەوە.
(١) یەک کۆپى لە فۆرمى ئینگلیزى کە واژۆ کرا بێت لە لایەن دادنووس (کاتب عدل).
دابینکردنى (٣) سێ وێنەى کەسى.
زانیارى سەبارەت بە شوێنى پەیوەندیکردن، لە ناوى تەواو، ناونیشان، ژمارەى تەلەفۆن و ئیمەیل.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک ڕۆژ بۆ (٥) پێنج ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
ئەگەر داواکار بۆ خۆى سەردانى نوێنەرایەتى بکات، تەنها (٢) دوو ژوور پێویستە بۆ جێبەجێکردنى خزمەتگوزارییەکە، ژوورى بەڕێوەبەرایەتى کونسوڵگەرى و ڕەوەندى کوردستانى و ژوورى نوێنەر، بەڵام کارمەندی بەرپرس کارەکان ئەنجام دەدات و هاوڵاتیان لە پرسگە چاوەڕێ دەکەن.
تێبینی: ئەگەر داواکار بە پۆستە مامەڵەکەى بنێرێت بۆ نوێنەرایەتى تەنها بە یەک هەنگاو کۆتایى دێت بۆ بە دەستهێنانى خزمەتگوزارییەکە، ئەگەر هەموو بەڵگەکانى تەواو بێت.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DFR-10
دوا دەستکاری11-04-2023
Add new comment