پێناسە
بۆ پێدانى بەرحەیاتی بۆ ئەو کەسانەى کە داوا دەکەن، بۆ ئەوەى بیسەلمێنن کە لە ژیاندا ماون و بەکاریبهێنن لە هەندێک دامودەزگای پەیوەندار لە حکومەتى هەرێمى کوردستان.

لایەنی بەرپرس
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە / نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویستە خزمەتخواز فۆرمى بەرحەیاتى پڕ بکاتەوە، شایانى باسە ڕێنماییەکان لەسەر ماڵپەڕی نوێنەرایەتییەکان هەیە بە زمانەکانى کوردی و ئینگلیزی و عەرەبی.
دەبێت خزمەتخواز خەڵکی هەرێمى کوردستان بێت.
پێویستە خزمەتخواز هەندێک بەڵگەنامەى کەسی دابین بکات وەک (ناسنامە یان ڕەگەزنامەی عێراقی).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامە یان ڕەگەزنامەى عێراقى و ناسنامەى خانەنشینی خزمەتخواز.
ناسنامەى بریکار.
وێنەی مامەڵەى خزمەتخواز و بریکارەکەى.
لە نوێنەرایەتی ئەمریکا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
ناسنامە یان ڕەگەزنامەى عێڕاقى و ڕەگەزنامەى ئەمریکی.
(٣) سێ وێنە (کۆپى) لە فۆرمە کوردییەکان بە مەرجێک نوسینەکانى ڕوون و دیار بێت و بخوێندرێنەوە.
(١) یەک وێنە (کۆپى) لە فۆرمى ئینگلیزى کە واژۆ کرابێت لە لایەن دادنوس (کاتب عدل) لە ئەمریکا.
دابینکردنى (٣) سێ وێنەى کەسى.
دابینکردنى زانیارى سەبارەت بە شوێنى پەیوەندیکردن، لە ناوى تەواو، ناونیشان، ژمارەى تەلەفۆن و ئیمەیل ئەگەر هەبێت.
تێبینی: ئەم فۆرمانە لە ماڵپەڕی نوێنەرایەتی ئەمریکا هەیە و خزمەتخواز بە شێوەى ڕاستەوخۆ دەتوانێت پڕیان بکاتەوە و بیاننێرێت بۆ نوێنەرایەتی.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک ڕۆژ بۆ (٥) پێنج ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
ئەگەرخزمەتخواز بۆ خۆى سەردانى نوێنەرایەتى بکات سەردانی ژوورى بەڕێوەبەرایەتى کونسوڵگەرى و ڕەوەندى کوردستانى و ژووری نوێنەر دەکات.
ئەگەر داواکار بە پۆستە مامەڵەکەى بنێرێت بۆ نوێنەرایەتى تەنها بە یەک هەنگاو کۆتایى دێت بۆ بە دەستهێنانى خزمەتگوزارییەکە، ئەگەر هەموو مەرجەکانى پێشوو تر کە ئاماژەیان پێکراوە جێبەجێی کردبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DFR-11
دوا دەستکاری10-08-2022

Add new comment